ساڵی رابردوو نزیكەی ترلیۆنێك دینار لە بازاڕەكانی عیراقدا ئاڵوگۆڕی پێكراوە



بازاری پەڕاوە داراییەكانی عیراق دووپاتی دەكاتەو ساڵی رابردوو نزیكەی ترلیۆنێك دینار لە بازاڕەكاندا ئاڵوگۆڕی پێكراوە، ئەوەش ژمارەیەكی پێوانەییە بووە بەروارد بەساڵانی رابردوو. 

(تەها ئەحمەد) بەڕێوەبەری جێبەجێكاری بازاڕی پەڕاوە داراییەكانی عیراق رایگەیاندوە، ژمارەی سندوقەكانی وەبەرهێنانی بیانی كە لای ئەوان تۆماركراوە تائێستا گەیشتۆتە 30 سندوق و ئاماژەی بەوەشكردووە، تاوەكو ئێستا هیچ سندوقێكی وەبەرهێنانی ناوخۆی بوونی نیەو لای ئەوان تۆمارنەكراوە، هۆكاری ئەوەشی بۆ نەبوونی یاسای پێدانی مۆڵەتی وەبەرهێنانی ناوخۆ گێڕایەوە.

 ئەوەشی خستەڕوو، ساڵی 2016 بۆ ئەوان نمونەیی بووەو لەو ماوەیەدا نزیكەی ترلیۆنێك دینار ئاڵوگۆڕ كراوەو بەراورد بە ساڵانی رابردووش ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماركردوە و پێشبینیش دەكەن بۆ ئەمساڵ ئەو قەبارەیە زیاتر بێت.