گەشتەكانی فرۆكەخانەی سلێمانی دەستیان پێكردووەتەوە


پاش ئەوەی بەهۆی بارینی بەفرەوە تەواوی گەشتەكانی فرۆكەخانەی سلێمانی راگیران لەئێستادا گەشتەكان دەستیان پێكردووەتەوە. 

دوای ئەوەی  بەشی پەیوەندیەكان و ڕاگەیاندنی فڕۆكەخانەی سلێمانی لە ئاگاداری نامەیەكدا بڵاویكردەوە ،كە بەهۆی ئەو شەپۆلی بەفربارین و سەرماو سۆڵەیەی هەرێمی كوردستان و پارێزگای سلێمانی بەتایبەت گرتووەتەوەو بۆتە هۆی دروستبوونی بەستەڵۆك لەسەر فڕگەی سەرەكی فڕۆكەخانەی نێوەدەوڵەتی سلێمانی و كەمبونەوەی مەودای بینین، بەو هۆیەشەوە فڕۆكەخانەكەیان گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ ماوەیەكی كاتی ڕاگرتووە. 

بەڵام لای خۆیەوە (تاهیر عەبدوڵا) بەڕێوەبەری گشتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی راگەیاند، لەئێستادا گەشتەكانیان ئاسایی بوونەتەوە و هاوڵاتییان دەتوانن گەشتەكانیان ئەنجام بدەن.