عێراق: پەیماننامەیەكی تایبەت بە چاكسازی ئابوری ئیمزا دەكات


عیراق ئیمزا لەسەر پەیماننامەیەك دەكات بۆ دامەزراندنی سندوقێكی تایبەت بە كۆمەككردنی چاكسازی ئابووری.

عیراق و نەتەوەیەكگرتووەكان لە بەغدا پەیماننامەی پرۆژەیەكیان ئیمزاكرد بۆ دامەزراندنی سندوقێك بۆ كۆمەككردنی دارایی بۆ چاكسازی ئابووری.

نێردەی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ یارمەتیدانی عیراق –یۆنامی-بڵاویكردەوە حكومەتی عیراق پشتیوانی بەرنامەی  گەشەپێدانی نەتەوەیەكگرتووەكان بەرزدەنرخێنێت لەپێناو جێبەجێكردنی ئەجێنداكانی چاكسازی كە سەرۆك وەزیرانی عیراق  پێشتر رایگەیاندبوو.

بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە لەماوەی چەند ساڵی رابردوو،سەركێشییە ئابوورییەكان بارقوسی لەسەر ئابووری عیراق دروستكردووە و بودجەی گشتی وڵاتی رووبەڕووی كێشە و گرفت كردۆتەوە.

وتیشی” دامەزراندنی ئەو سندوقە بۆ كۆمەككردنی چاكسازییە ئابوورییەكان دەرفەتێكی باش دەڕەخسێنێت بۆ خێراتركردنی پلانی چاكسازیی حكومەت.