به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی ئاماری كاروچالاكیه‌كانی ساڵی 2016 و مانگی 1 ی ساڵی 2017 ی خسته‌روو، ئاماژه‌یان به‌وه‌شدا كه‌قه‌یرانی دارایی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی چالاكیه‌كانی پایته‌ختی رۆشنبیری نه‌كردوه.
سپارده جه‌مال به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی ئاماری كار‌و چالاكیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یان رایگه‌یاند به‌پێی ئه‌و ئامارانه له ساڵی 2016 دا نزیكه‌ی 30 چالاكی جیاجیا له بواره‌كانی ( كۆنسێرت و هه‌ڵپه‌ڕكێ و گۆرانی و پێشانگا و یاد و كاره‌سات و رۆژی جیهانی ) به‌ڕێوه‌چوون، كه‌گرنگترینی ئه‌و چالاكیانه بریتین له:
1_ یادی 232 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی شاری سلێمانی كه‌له رۆژی 30-4-2016 له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌له‌پوری كورد به‌ڕێوه‌چوو.
2_ یادی كاره‌سات و جینۆسایدی شه‌نگال كه‌له‌رۆژی 3-8-2016 له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری میلی به‌ڕێوه‌چوو.
3_ دیداری حاجی قادری كۆیی له‌رۆژی 30-4-2016 له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چالاكی وێژه‌یی به‌ڕێوه‌چوو.
هاوكات نزیكه‌ی 28 خه‌ڵاتی رێزلێنان دابه‌شكراوه به‌سه‌ر كه‌سایه‌تی و هونه‌رمه‌ندانی كورد كه گرنگترینیان بریتین له:
1_ خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌خشرایه هونه‌رمه‌ندان ( ناسڕی ره‌زازی، ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی، د. شێركۆ )
2_ 102 شێوه‌كاری شاری سلێمانی خه‌ڵاتی رێزلێنانیان پێبه‌خشرا.
3_ خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌خشرایه مامۆستا ( مه‌لا عه‌بدول كه‌ریمی موده‌ریس ).
4_ خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌خشرایه بابه‌كر دره‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی.
4_ خه‌ڵاتی هونه‌ری ماملێ به‌خشرایه تیپی مۆسیقای سلێمانی.
5_ له‌ساڵیادی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد عوسمان عه‌لی خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌خشرایه خانه‌واده‌ی عوسمان عه‌لی و عوسمان كێمنه‌یی .
هه‌ر له‌ساڵی 2016 دا به‌شداری یه‌كه‌مین فیستیڤاڵی فیلمی نیوده‌وڵه‌تی كرا له شاری سلێمانی و یه‌كه‌مین پێشه‌نگای به‌روبومی كشتوكاڵیش له شاره‌زور كرایه‌وه.
چه‌ند خولێكی هاوینه‌و خولی شانۆ‌و وه‌رزش و شێوه‌كاری بۆ بره‌وپێدانی منداڵان و به‌هره‌مه‌ندان كراوه‌ته‌وه‌و بوه‌ته هۆی به‌ره‌وپێشچونی به‌هره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی كه‌حه‌زی هونه‌ریان هه‌یه.
له مانگی 1ی ساڵی 2017 شدا چه‌ند چالاكيه‌ك ئه‌نجامدراون كه بریتین له :
1_ مه‌راسیمی ساڵیادی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره ( كه‌ریم كابان ) كه‌له رۆژی 14-1-2017 له هۆڵی ته‌وار به‌ڕێوه‌چوو.
2_ كۆبونه‌وه‌ی بۆردی پایته‌ختی رۆشنبیری له رۆژی 21-1-2017 له شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
3_ یادی مامۆستا‌و هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد محه‌مه‌دی ماملێ له رۆژی 14-1-2017 له قاوه‌خانه‌ی كلتوری به‌ڕێوه‌چوو.
3_ یادی 81 ساڵه‌ی كۆچی دوایی مسته‌فا پاشای یاموڵكی له رۆژی 21-1-2017 له هۆڵی سینه‌ما سالم به‌ڕێوه‌چوو.
له‌باره‌ی بودجه‌ی ئه‌نجامدانی چالاكیه هونه‌ریه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی سپارده جه‌مال رایگه‌یاند: ئێمه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ته‌نها خه‌رجی سه‌ره‌ڕایی ( نه‌سریه ) مان هه‌یه‌و ئه‌و خه‌رجیه‌ش ته‌نها به‌شی دابینكردنی هه‌ندێك له پێداویستیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری و هونه‌ر ده‌كات و له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه هیچ بڕه پاره‌یه‌كی دیاریكراومان نیه بۆ ئه‌نجامدانی چالاكیه‌كانمان.
وتیشی: خۆشبه‌ختانه چالاكیه‌كان نه‌وه‌ستاون و هونه‌رمه‌ندانی سلێمانی هه‌وڵی ته‌واویان داوه هه‌تا چالاكیه‌كان له پایته‌ختی رۆشنبیری به‌رده‌وام بن و ته‌نانه‌ت له‌ساڵی 2016 چالاكیه‌كان رویان له زیادبون كردوه به به‌راورد به ساڵی 2015.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه‌سانی خۆبه‌خش زۆرن كه‌بودجه‌ی چالاكیه هونه‌ریه‌كانی سنوری سلێمانی و ده‌وروبه‌ریان خستوه‌ته ئه‌ستۆی خۆیان و زۆر به دڵسۆزانه‌ش كاریان كردوه، یاخود بۆ به‌رهه‌مهێنانی فلیمێك یاخود نمایشێك ده‌هێنه‌ر و ئه‌كته‌ره‌كان خۆیان سپۆنسه‌ریان په‌یدا كردوه‌و كاره‌كانی خۆیان به‌ڕێكردوه.
سەرچاوە
PUKmedia