سلێمانی: پەیکەر بۆ دوو کەسایەتی ناسراوی شارەکە دروستدەکرێت


پەیکەرتاشێکی ناسراوی شاری سلێمانی سەرقاڵی دروستکردنی دوو پەیکەرە بۆ شاعیری کۆچکردوو( پیرەمێرد) و کەسایەتی ناسراوی شارەکە( عەولەسیس) دروستدەکات و باس لەوەشدەکات ئەم کارە زیندوو راگرتنی گیانی ئەو مرۆڤانەیە کە جوانیان بە شارەکە بەخشیوە.
 
چێنەر نزاری پەیکەرتاش ڕاگەیاند، دروستکردنی ئەم پەیکەرانە  زیندوو ڕاگرتنی گیانی ئەو مرۆڤانەن کە جوانیان بەخشیوە بەمرۆڤ و بەم شارە.
 
وتیشی، بەردەوامی دروستکردنی پەیکەر و کاری هونەریم بەردەوام بوونی شتە جوانەکان و ئیرادەی هونەرمەندانە، دژی ئەم زەمەنی قەیران و نادادوەری و بارە نەخوازراوەی بە سەر مرۆڤی شەکەتی ئەم دەڤەرەدا هاتووە.

باسی لەوەشكرد: یەکەم پەیکەر بۆ شاعیری گەورەی کۆچکردوو(پیرەمێرد)ە، لەلایەن بەڕێوەبەرێتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی بەشی شێوەکاری جێبەجێ دەکرێت، کە بەرزی پەیکەرەکە ٣مەترە و بەهاڕاوەی بەرد دادەڕێژرێت.
 
دووەم پەیکەریان بۆ کەسایەتی ناوداری سلێمانی عەبدولمحدین-ە کەناسراوە بە(عەولەسیس) ئەم پەیکەڕە لەلایەن خانەوادەی تۆفیق حەڵواچی جێبەجێ دەکرێت و بەرزییەکەی  ٢مەتر و بیست سانتیمە و بەبرۆنز دادەرێژرێت.