سەرۆکی ژووری بازرگانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ئەو کێشە و گرفت و بارگرژیانەی لە نێوان بەغدا و هەرێم هەیە، کاریگەری نەبووە لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاکان لە هەرێم.
سەرۆکی ژووری بازرگانیی سلێمانیی، سیروان محەمەد،دەڵێت: “ئەو بارگرژی و کێشە و گرفتانەی لەنێوان بەغدا و حکوومەتی هەرێم هەیە، کاریگەریی نەبووە لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و کەلوپەلەکان.”
گوتیشی: “لە داهاتووشدا پێم وانییە کاریگەری هەبێت لەسەری بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاکان بەڵام پێویستە حکومەتی هەرێم پێداچوونەوە بەسیاسەتی خۆی بکات لەگەڵ بازرگان و کاری بارزگانی.”
سەرۆکی ژووری بازرگانیی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو کە لە شاری سلێمانی، کێشەی کەمیی عەمبار هەیە و پێویستیان بەوەیە ژمارەیەکی زۆر عەمبار دروست بکرێت.