سلێمانی: دابەشکردنی نەوت بەسەر هاوڵاتیاندا دەستی پێکردوە


جارێكی تر حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌ ده‌ستی كردوه‌ به‌ هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وتی‌ سپی‌ بۆ هاوڵاتیان و ئێستا رۆژانه‌ دو تانكه‌ر له‌و بڕه‌ نه‌وته‌ ده‌گاته‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌.

 ئێستا دابه‌شكردنی‌ نه‌وتی‌ ماڵان ده‌ستی‌ پێ كردوه‌ته‌وه‌‌ و رۆژانه‌ دو تانكه‌ر نه‌وت له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ ناوه‌ندییه‌وه‌ ره‌وانه‌ی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ده‌كرێت.

 ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌ی‌ رۆژانه‌ ده‌گاته‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ سه‌ره‌تا ره‌وانه‌ی‌ ناوچه‌ سنورییه‌كانیان كردوه‌ به‌و پێیه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ ساردن و زیاتر پێویستیان به‌ سوته‌مه‌نییه‌، ئێستاش دابه‌شكردنی‌ نه‌وت له‌ ناوچه‌كانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و چوارقوڕنه‌ به‌رده‌وامه‌ و له‌ دوای‌ ئه‌و ناوچانه‌ نۆره‌ی‌ ناوچه‌ی‌ قه‌ره‌داغه‌ كه‌ به‌شه‌ نه‌وتیان پێدرێت و دواتر نه‌وته‌كه‌ له‌ ناو سه‌نته‌ری‌ پارێزگاكه‌ دابه‌ش ده‌كه‌ن.