فڕۆکە خانەی سلێمانی تەواوی گەشتەکانی ئەمڕۆ یەکشەممەی ڕاگرت بەهۆی بارینی بەفروو سەرمای زۆرەوە.
لە ئاگاداری نامەیکدا کە بەشی پەیوەندیەکان و ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی سلیمانی بڵاوی کردۆتەوە تیایدا ڕایانگەیاندووە: به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆلی به‌فربارین و سه‌رماو سۆڵه‌یه‌ی هه‌رێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی به‌تایبه‌ت گرتووه‌ته‌وه که بۆته هۆی دروستبوونی به‌سته‌ڵۆک له‌سه‌ر فڕگه‌ی سه‌ره‌کی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوه‌ده‌وڵه‌تی سلێمانی له‌ئێستادا فڕۆکه‌خانه گه‌شته ئاسمانییه‌کانی بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی ڕاگرتووه.
ئاگاداری نامەکە ئاماژە بەوەشدەکات: له ئێستاشدا تیمه‌کانی فڕۆکه‌خانه سه‌رقاڵی پاکردنه‌وه‌ی فڕگه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ن له‌کاتی کردنه‌وه‌یدا ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه.
شەوی ڕابردوو لەناو شاری سلیمانی لەگەڵ بەرزایەکانی دەوریدا بەفربارین دەستی پێ‌کرد بەمەش کەشوهەوای شاری سلێمانی بەفراوی و ساردبووە.