وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی ئاگاداری هەموو ئەو گەنجانە دەكاتەوە كەسوودمەندبوون لەوەرگرتنی قەرزی بچووك و كاتی گەڕانەوەی قیستیان هاتووە، بەزووترین كات قستەكانیان بدەن، بەپێچەوانەوە ئەگەر كاتی دانەوەی قسەتەكانیان بەسەر بچێت بەپێی یاسای سندوقی پشتیوانی پرۆژە بچووكەكانی لاوان رۆژانە پارەی زیادە دەچێتە سەر قستەكانیان.
وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی: ئەگەر قەرەزە بچوكەكان لەكاتی خۆیدا نەدرێتەوە زیادەی دەچێتەسەر
