‌كونسوڵخانه‌ی ئەمەریکا له‌ هه‌رێم: قەدەغەکردنی گەشتی بۆ وڵاتەکەی راگەیاند


كونسوڵخانه‌ی ئەمەریکا له‌ هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: چونه‌ناوه‌وه‌ی هاوڵاتییانی حه‌وت وڵات بۆ ئەمەریکا تا (27) نیسان راگیراوە.

كونسوڵخانه‌ی ئەمەریکا له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاگاداری ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ ڤیزای ئەمەریکایان وه‌رگرتوه‌،‌ له‌سه‌ر بنه‌مای بڕیاری سه‌رۆكایه‌تیی ئەمەریکا له‌ (27)ی كانونی دوه‌م، گەشت و چونه ‌ناوه‌وه‌ی هاوڵاتییانی عێراق و ئێران و سوریا و لیبیا و سودان و سۆماڵ و یه‌مه‌ن تا (27)ی نیسان  بۆ ئەمەریکا هه‌ڵپه‌سێردراوه‌.

كونسوڵخانه‌ی ئەمەریکا له‌ هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندوه: ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی خاوه‌نی دو ره‌گه‌زنامه‌ن و یه‌كێك له‌ ره‌گه‌زنامه‌كانیان هی ئه‌و حه‌وت وڵاته‌یه‌، پێویستە ئەوانیش واده‌ی گه‌شت كردن بۆ ئەمەریکا رێك نه‌خه‌ن.

كونسوڵخانه‌ی ئەمەریکا ئاشكرای كردوه‌، ئه‌و هه‌ڵپه‌ساردنه‌ هه‌ندێك گه‌شتی تایبه‌ت به‌ مه‌به‌ستی فه‌رمیی حكومی ناگرێته‌وه‌.