كۆمپانیای (Zillow) بواری خانووبه‌ره ئاشكرایكرد، ئه‌گه‌ر كۆشكی سپی بفرۆشرێت، ئه‌وا نرخه‌كه‌ی (397.9)ملیۆن دۆلار ده‌بێت.
به‌پێی ڕاپۆرتێكی كۆمپانیای(Zillow)ی پسپۆر له‌بواری موڵك‌و خانووی ئه‌مریكا، نرخی كۆشكی سپی له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ئه‌و باره‌گایه‌ی هه‌موو سه‌رۆكه‌كانی ئه‌و ووڵاته‌ی تێدا نیشته‌جێبوون جگه له‌جۆرج واشنتۆن له ماوه‌ی هه‌شت ساڵی سه‌رۆكایه‌تی باراك ئۆبامادا به‌ڕێژه‌ی (15%) زیادیكردووه .
ئه‌و كۆمپانیایه بۆ یه‌كه‌مین جار و له ساڵی 2009 دا نرخی كۆشكی سپی دیاریكردووه‌و له‌ڕاپۆرته‌كه‌شیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له‌سه‌رده‌می حوكمی ئۆبامادا بازاڕی خانووبه‌ره به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه له‌وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا ئه‌مه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئیجابی هه‌بووه له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كۆشكی سپی.
ڕاپۆرته‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه له ساڵی 2006ه‌وه به شێوه‌یه‌كی خێرا نرخی خانووبه‌ره له‌سه‌رانسه‌ری وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا به‌رز بووه‌ته‌وه‌و جگه له‌وه‌ش زۆربه‌ی بازاڕه‌كانی ئه‌و بواره قازانجی گه‌وره‌یان كردووه و ژماره‌ی پێوانه‌ییان تۆماركردووه له بواری قازانجه‌كانیاندا.
ڕاپۆرته‌كه‌ی ئه‌و كۆمپانیایه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه به‌كرێ گرتنی ته‌لارێكی 132 ژووریی له‌شه‌قامی په‌نسلڤانیادا (2.1.1600) ملیۆن دۆلاره له مانگێكدا.
جێگه‌ی بیر هێنانه‌وه‌یه كه باراك ئۆبامای سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا به‌پێچه‌وانه‌ی سه‌رۆكه‌كانی پێشووی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌كۆشكی سپییه‌وه گواستییه‌وه بۆ خانوویه‌ك له‌واشنتۆنی پایته‌خت له‌گه‌ڕه‌كێكی نزیك كالۆراما كه 9 ژووری نوستنی تێدایه و له ساڵی 2014دا به 5 ملیۆن دۆلار فرۆشراوه و ده‌بێت ئۆباما و خێزانه‌كه‌ی مانگانه 22 هه‌زار دۆلار كرێی ئه‌و خانووه بده‌ن.