رێکخراوی “ئۆکسفام”ی نێودەوڵەتی لە ئامارێکدا بە ژمارە رایگەیاندووە کە سەروەت و سامانی هەشت کەس یەکسانە بە سەروەت و سامانی 3.6 ملیار مرۆڤی سەرزەوی لەسەر ئاستیی جیهان.
ناوی هەشت کەسەکە.. (بیل گەیتس، کارلۆس سەلیم، وۆرن بوفیە، جیف بیزوس، مارک زوکەربێرگ، ئامانسیۆ ئۆرتێگا، لاری ئەلیسۆن و مایکڵ بلومبێرگ).
بەگوێرەی ئەو رێکخراوەی لەسەرەوە ناوی هاتووە کە تایبەتە بە نەهێشتنی هەژاری دەڵێت “سامانی ئەو هەشت کەسە 426 ملیار دۆلارە”.
بەگوێرەی راپۆرتەکەی ئۆکسفام لە 1%ی دەوڵەمەندی جیهان خاوەنی سامانێکن کە زیاترە لە هەموو مرۆڤایەتی کە ئەمەش لە 2015ەوە نەگۆڕاوە.
هەر لەو راپۆرتەدا هاتووە کە لەنێوان رەگەزەکاندا لەسەر ئاستی دەوڵەمەندەکان و لەنێوان 1810 ملیاردێر، 89%ی لە رەگەزی نێرینەن.