بە6 هەزار جونەیهی ئیستەرلینی فرۆشرا ‌ ‌

 
لەزیادکردنێکی ئاشکرادا کە لەسکوتلەندا بەڕیوەچوو، بتڵێک ویسکی کە واژۆی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکای لەسەربوو بە بڕی شەش هەزار جونەیهی ئیستەرلینی فرشرا.

ئەو کەسەشی لەم زیادکردنەدا ئەم بتڵە ویسکییەی کڕیوە خەڵکی کەنەدا بووەو دوو هێندەی ئەو پارەیەی داوە بەم بتڵە ویسکییە کە پێش زیادکردنەکە پێشبینی کراوە بفرۆشرێت.

لۆری بلاک کە کەسێکی شارەزایە لەبواری ئەم جۆرە زیادکردنانەدا دەڵێت: ئێمە زۆر خۆشحاڵین بەوەی کە ئەم بتڵە ویسکییەی واژۆی ترەمپی لەسەربوو دوو هێندەی خۆی پارەی پێدرا، هەر لەسەرەتاشەوە گرنگیدانێکی زیاتر هەبوو بۆ ئەو بتڵە ویسکییەی ناومان لێناوە (ویسکی ترەمپ).