به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی بڕیاریدا، كه خوێندن له‌خوێندنگه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی بكرێت به شه‌ش رۆژ له هه‌فته‌یه‌كدا، واتا به‌س رۆژی هه‌ینی پشوو ده‌بێت بۆ خوێندكاران.
له‌و باره‌یه‌وه م. كه‌مال نوری به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی راگه‌یاند: په‌روه‌رده‌ی سلێمانی بڕیاریداوه كه‌له رۆژی شه‌ممه‌وه 28-1-2017 خوێندن بۆ خوێندكاران له‌سنووری پارێزگای سلێمانی و ده‌ووروبه‌ری بكرێت به شه‌ش رۆژ له هه‌فته‌یه‌كدا، واتا به‌س رۆژی هه‌ینی پشوو ده‌بێت بۆ خوێندكاران و هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێكیش پابه‌ند نه‌بێت به‌و بڕیاره‌وه خۆی به‌رپرسیار ده‌بێت.
وتیشی: مه‌به‌ست له‌و بڕیاره بۆ ئه‌وه‌یه كه ئه‌و پرۆگرامه‌ی دانراوه بۆ خوێندن ته‌واو بكرێت، چونكه له‌سنووری پارێزگای سلێمانی بۆ ماوه‌یه‌ك بایكۆتی خوێندن له لایه‌ن مامۆستایانه‌وه كرا‌و ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه خوێندن به‌ڕێوه‌بچێت پرۆگرامی خوێندن ته‌واو ناكرێت له‌سنووری پارێزگای سلێمانی، بۆیه په‌روه‌رده‌ی سلێمانی بڕیاریداوه كه خوێندن له هه‌فته‌یه‌كدا ببێت به شه‌ش رۆژ.
م. كه‌مال نوری راشیگه‌یاند: به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگه‌كان له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌وه سه‌رپشك كراون كه به‌پێی توانا هاوكاری مامۆستایان بكه‌ن له‌ده‌وامكردنیان.
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، پێویسته باخچه‌كانی ساوایانیش له 5 رۆژ كه‌متر له هه‌فته‌یه‌كدا ده‌وام نه‌كه‌ن، تا منداڵان بتوانن سوود له‌پرۆگرامی خوێندنی باخچه‌كان وه‌ربگرن.
PUKmedia