حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی 1 ملیار دینار بۆ نۆژنكردنەوەی محاویلەی گەڕەكانی سلێمانی تەرخان دەكات.
هۆگر شاڵی جێگری وەزیری كارەبای هەرێم لەگەڵ سەردار قادر لەبری پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی كۆبۆوەو تیایدا گفتوگۆ كرا دەربارەی كێشە و گرفتەكانی كارەبای سلێمانی, پاشان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا هۆگر شاڵی رایگەیاند: هەوڵەكانی حكومەت بەردەوامە بۆ چارەسەركردنی كەمی كارەبا, وتیشی: جیاوازی لە دابەشكردنی كارەبا ناكرێت.
هاوكات سەردار قادر لەبری پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند: بە هەوڵی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كار بۆ چارەسەركردنی كەمی محاویلە و دابینكردنی بڕی یەك ملیار دینار بۆ چاككردنەوەی محاویلەكانی شاری سلێمانی كراوە.