ساڵی رابردوو ٨٩ ملیۆن و ٦٩٦ هەزار و ٩٥٠ گەشتیار لەرێگەی هەردوو فڕۆکەخانەی ئەتاتورک و سەبیحە گۆکچەن گەشتیان ئەنجام داوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵ لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی فڕۆکەخانە میرییەکان، گەشتە ئاسمانییەکانی هەردوو فڕۆکەخانەی ئەتاتورک و سەبیحە گۆکچەن بەبەراورد لەگەڵ ساڵی پێشووتر زیادیان کردووە.
لەماوەی ساڵێکدا ٤٦٦ هەزار و ٢٧٧ گەشتی ئاسمانی کە ١٤١ هەزار و ٧٣٥ گەشتی ناوخۆی تورکیا و ٣٢٤ هەزار و ٤٩٢ گەشتی دەرەوەن لە رێگەی فڕۆکەخانەی ئەتاتورک ئەنجامدراون، هەروەها ٢٣٠ هەزار و ٤٧١ گەشتیش لە فڕۆکەخانەی سەبیحە گۆکچەن ئەنجامدراون کە ١٤٦ هەزار و ٤٦ گەشتی ناوخۆیی و ٨٤ هەزار و ٤٢٥ گەشتی دەرەوە بوون.
لە ساڵی ٢٠١٥، ٦٨٣ هەزار و ٩٣٢ گەشت لەڕێگەی ئەم دوو فڕۆکەخانەیەی ئیستانبوڵەوە ئەنجامدراوە، ئەم ژمارەیەش بەبەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو ١٢ هەزار و ٧٦٦ جار زیادی کردووەو گەیشتووەتە ٦٩٦ هەزار و ٦٩٨ گەشت.
لە کاتێکدا ژمارەی گەشتیاران لە ساڵی ٢٠١٦ لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک گەیشتووەتە ٦٠ ملیۆن و ١١٩ هەزار گەشتیار، ١٩ ملیۆن و ٩٩ هەزار و ٨٧٤ گەشتی ناوخۆییان ئەنجامداوە و ٤١ ملیۆن و ١٩ هەزار و ٣٤١ گەشتاریش گەشتی دەرەوەیان ئەنجامداوە.
ژمارەی گەشتیارانی ساڵی پێشووتریش لە فڕۆکەخانەی سەبیحە گۆکچەن ٢٩ ملیۆن و ٥٧٧ هەزار و ٧٣٥ گەشتیار بوون.