دۆناڵد تره‌مپ پێدانی فیزای وڵاته‌كه‌ی به هاووڵاتیانی عێراق و ئێران و سووریا و چه‌ند وڵاتێكی دیكه بۆ ماوه‌ی مانگێك راده‌گرێت و، ئه‌گه‌ری درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره له داهاتووشدا هه‌یه.
به‌پێی پرۆژه بڕیارێكی نوێ كه له‌سه‌ر خواستی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی نوێی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئاماده كراوه، كۆشكی سپی پێدانی فیزا به هاووڵاتییانی چه‌ند وڵاتێك بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ راده‌گرێت.
به‌پێی ئه‌و بڕیاره هاووڵاتیانی هه‌ریه‌كه له وڵاتانی (عێراق و ئێران و سووریا و یه‌مه‌ن و سودان و لیبیا) له‌دوای واژۆكردنی بڕیاره‌كه‌وه له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ، بۆ ماوه‌ی مانگێك فیزای ئه‌مریكایان پێ نادرێت.
له پرۆژه بڕیاره‌كه‌دا هاتووه “ئه‌گه‌ری درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی راگرتنی پێدانی فیزا به هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاتانه بۆ چه‌ند مانگێكی دیكه‌ش هه‌یه، ئه‌مه جگه له ئه‌گه‌ری به هه‌میشه‌یی راگرتنی پێدانی فیزا به هاووڵاتیانی هه‌ندێك وڵات”.
هه‌روه‌ها پرۆژه بڕیاره‌كه فیزا درێژخایه‌نه‌كانیش ده‌گرێته‌وه و، هه‌ر كه‌سێك فیزای درێژخایه‌نی هه‌بێت و هاووڵاتیی یه‌كێك له‌و وڵاتانه بێت، پاش ده‌رچوونی له ئه‌مریكا رێگه‌ی پێ‌نادرێت بگه‌ڕێته‌وه.
بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خاوه‌نی كارتی سه‌وزی ئه‌مریكان و، دیبلۆماتكار و سیاسی و به‌رپرسانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ناگرێته‌وه.