كۆمەڵێك بازرگانی دراو داوایەك ئاراستەی ژووری بازرگانی دەكەن
لەبەرامبەر ئەو كیشەو گرفتانەی لەگەڵ بانكە ئیرانیەكاندا بۆیان دروستدەبیت .
كۆمەلیك لەبازرگانانی بازاڕی دۆلارەكەی شاری سلیمانی داوایەك ئاراستەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلیمانی دەكەن.
سیروان محەمەد سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلیمانی و یاسین رەحیم جیگری یەكەمی سەرۆكی ژوورو حەمید عبدووڵا ئەندامی ئەنجومەنی ژوور پیشوازیان كرد لە نوینەرانی بازرگانانی دراو لەبازاری دۆلارەكەی شاری سلیمانی بۆقسەكردن لەسەر ئەو كیشەو گرفتانەی دروستبووە لە كاتی حەواڵەی پارە لە نوسینگەكانی سلێمانیەوە بۆ بازرگاگانانی كۆماری ئیسلامی ئێران.
بازرگانانی دۆلارەكەی شاری سلیمانی لەیاداشتیكیاندا كەئاراستەی سەرۆكی ژوور كراوە رایدەگەیەنن: لەكاتی حەواڵەی بڕەپارەیەك لە نوسینگەكانی بازاڕی دۆلارەكەوە بۆ بازرگانێكی ئێرانی لە سنوی كۆماری ئیسلامی ئێران، معتەمەدی نوسینگەكەی سلێمانی لە ئێران ئەو بڕە پارەیە دەدات بە بازرگانە ئێرانییەكەو كارەكە كۆتایی دێت، بەڵام دوای ماوەیەك ئەو بازرگانەی پارەكەی وەرگرتووە لە ئێران دەچێت شكات دەكات لە معتەمەدەكەو دەڵێت ئەو بڕە پارەیەم وەرنەگرتووە، بە بڕیاری دادگای ئێرانی حساب بانكی ئەو معتەمەدە بلۆك دەكرێت كەئەمەش بۆتە هۆی دروسبونی گرفتی بازرگانی لە نیوان كوردستان و ئیراندا.
ئەو بازرگانانە لە كۆتای یاداشتەكەیاندا داوادەكەن: داواكارین بەڕێنمای بۆ چارەسەركردنی ئەم گرفتە.
بۆ بەدواداچونی ئەم كیشەیە سەرۆكی ژوور بریاریدا بەزوترین كات كۆبونەوەیەك ریكبخات لەگەڵ قونسوڵی ئیران لەشاری سلیمانی تا كیشەی بازرگانانی دراو لەگەڵ ئیران چارەسەر بكەن.