بۆ پێدانی پارەی ئەو كۆمپانیا نەوتیانەی لەهه‌رێمی کوردستان کار دەکەن، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان چاوه‌ڕوانی په‌سەندكردنی بودجه‌ی عێراق ده‌كات، راوێژکاری ئەو وەزارەتەش دەڵێت؛ حکومەتی عێراق قیستی دوه‌می پارەی کۆمپانیاکانی نەناردوە.
عه‌لی حه‌سه‌ن به‌لۆ، راوێژكاری وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم به (سبه‌ی) راگه‌یاندوە: به‌گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌ی له‌نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی فیدڕاڵ‌دا هه‌بو، ده‌بو له‌دوای 18/9ی ئهمساڵەوە بڕی 650 ملیار دۆلاری موسته‌حه‌قاتی كۆمپانیا نه‌وتیه‌كانی هه‌رێم بده‌ن و، دوای یه‌ك هه‌فته‌ش له‌و رێککەوتە، بڕی 350 ملیار دیناری تر بۆ ئەو كۆمپانیایانه دابین بكرێت، بەڵام ئەوە جێبەجێ نەکراوە.
هەروەک وتیشی: قیستی یه‌كه‌می پاره‌كه گه‌یشته هه‌رێم، بەڵام تاكو ئێستا قیستی دوه‌م نه‌گه‌یشتوه‌و پێده‌چێت حكومه‌تی عێراق پاشگهزبوبێتهوه له پێدانی قیستی دوه‌م.
راوێژكاری وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ئاماژەی بەوەشدا، له‌هه‌وڵی جدیدان بۆ دابینكردنی پاره‌ی قیستی دوه‌می كۆمپانیاكان و وتی: بڕیاره پێدانی پاره‌ی ئه‌م كۆمپانیایانه له بودجه‌ی گشتی ساڵی 2013 ی عێراق جێگیر بكرێت، له ئێستاشدا چاوه‌ڕوانی په‌سەندكردنی بودجه ده‌كه‌ین، تا وه‌زاره‌تی دارایی بڕه پاره‌كه ته‌رخان بكات.