هه‌مووان ڕۆژانه به‌چه‌ندین شێواز به‌ر ئه‌و كه‌لوپه‌ل و پێداویستیانه ده‌كه‌وین كه هه‌ندێكیان لۆگۆیان له‌سه‌ره، به‌ڵام كه‌م كه‌س مانای لۆگۆكان ده‌زانێت.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه لای زۆر كه‌س زۆر له‌و لۆگۆیانه‌ی له‌سه‌ر كه‌لوپه‌لی كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی جیهانه هه‌ندێك جار به ڕێكه‌وت بووه‌و هه‌ندێك جاریش چیرۆكێكی له‌پشته له‌وانه‌ش.
ئه‌دیداس – Adidas
ناوی كۆمپانیایه‌كی به‌رهه‌مهێنانی پێداویستی وه‌رزشییه، ئه‌و ناوه له‌پێكه‌وه لكادنی دوو ناوی یهكهمو دووه‌می دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیاكه‌وه هاتووه، ڕه‌نگی لۆگۆكه به‌درێژایی چه‌ندین ساڵه‌ی دروستبونی كۆمپانیاكه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه، به‌ڵام سێ هێڵه لاره‌كه‌ی هه‌میشه وه‌ك خۆیان ماونه‌ته‌وه ئه‌و سێ هێڵه كه سێگۆشه‌یه‌ك پێك ده‌هێنن هێمایه بۆ چیا و ئه‌ویش بۆخۆی هێمایه بۆ ئه‌و شتانه‌ی كه ده‌بێت هه‌موو وه‌رزشكارێك ڕووبه‌روویان ببێته‌وه..
ئه‌پڵ -apple
مانای ئه‌پڵ تا ڕاده‌یه‌كی زۆر مانایه‌كی ره‌مزییه بۆ ئه‌مه دیزاینه‌ری كۆمپیوته‌ری ئه‌پڵ (رۆب یانۆف) ده‌ڵێت»بڕێك سێوم كڕی، خستمه قاپێكه‌وه‌و ماوه‌یه‌كی زۆر لێیڕامام و ده‌مویست هێمایه‌كی به‌ئیلهام لێ وه‌ربگرم، به‌ڕێكه‌وت قه‌پێكم لهسێویكیان گرت‌و پاشان بیرم كه‌وته‌وه كه كه وشه‌ی قه‌پ(بایت)به ئینگلیزی‌و وشه‌ی بایت كه مه‌به‌ست لێی فراوانی یادگه‌ی كۆمپیوته‌ره یه‌ك وشه‌ن» ، به‌م شێوه‌یه سێوه قه‌پ لێگیراوه‌كه بووه لۆگۆی ئه‌پڵ.
بی ئێم دهلیو- BMW
به‌شی ناوه‌ڕاستی لۆگۆی بی ئیم ده‌بڵیو خوڵانه‌وه‌ی پانكه‌یه‌ك به‌رجه‌سته ده‌كات، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی بمێژووی ته‌كنه‌لۆژیای دروستكردنی فرۆكه‌وه هه‌یه و سه‌ره‌تاش كۆمپانیای ناو براو له‌و بواره‌دا ڕۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه، به‌ڵام ڕاستییه ساده‌كه‌ی تر ئه‌وه‌یه كه ئه‌و لۆگۆیه به دوو ڕه‌نگ به‌شێكه له ئاڵای هه‌رێمی باڤاریای ئه‌ڵمانیا كه خودی كۆمپانیای بێ ئێم له‌وێ دامه‌زراوه.
ئه‌مازۆن – Amazon
نهێنی لۆگۆی ئه‌مازۆن لهناوهكهدا نیه به‌ڵكو له‌و پهیكه زهردهدایه كه له‌ژێره‌وه ناوه‌كه‌ی له‌ئامێز گرتووه، ئه‌وه‌ش هێمایه بۆ زه‌رده‌خه‌نه‌ی به‌كاربه‌ری كه‌لوپه‌له‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه، هه‌روه‌ها په‌یكه‌كه له پیتی (A)یه‌وه درێژ بۆته‌وه بۆ ژێر پیتی(Z) ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه بۆ گشتگیریی كاڵاكانی ئه‌م كۆمپانیایه كه هه‌موو شت ده‌گرێته‌وه، وه‌ك كوردیش ده‌ڵێت له ئه‌لفه‌وه تاكو (ێ).
تویۆتا – Toyota
لۆگۆی تویۆتا شێوه‌یه‌كی سه‌یری هه‌یه، ئه‌و لۆگۆیه گه‌وره‌كردنی كونی ده‌رزییه‌كه كه داوێكی پێدا كراوه، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ بنه‌چه‌ی پسپۆڕیی كۆمپانیاكه كه له سه‌ره‌تادا ئامێری ڕستنی خوری به‌رهه‌م هێناوه جگه له‌وه‌ش تێكه‌ڵكردنی پیته‌كانی ناوی كۆمپانیاكه‌یه.
كۆكا كۆلا- Coca Cola
كه له به‌شی (cola)دا سه‌یری نێوان پیتی ئۆ و ئێڵ بكه‌ین سه‌رنج ده‌ده‌ین وه‌ك ئاڵای دانیماركه، ئه‌مه‌ش شتێكی ڕیكهوته و مه‌به‌ستی له‌پشته‌وه نه‌بووه، به‌ڵام كۆمپانیاكه توانی ئه‌م به‌شه‌ی لۆگۆكه‌ی بكاته جۆرێك ڕیكلام بۆ بهرههمهكنی له وڵاتانی ئهسكهندناڤیدا.