ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت بۆلەمەودوا ھاوڵاتیان دەتوانن لە مەرزی پەروێزخانەوە بە ئۆتۆمبێلی خۆیان بچە ناو خاکی ئێرانەوە لە ئێستادا ئێران ڕەزامەندی دەربڕیوە.
سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند” دوای ئەوەی لەشاری کرماشانی ئێران لەگەڵ پارێزگار کۆبوینەوە لەسەر کێشەو گرفتەکانی مەرزی پەروێزخان یەکێک لەو کێشانە ڕەزامەندی لەسەر دراوە کە بردنی ئۆتۆمبێلی بازرگانان و ھاوڵاتیان لەدەروازەی پەروێزخانەوە لەئێستادا پێیان ڕاگەیاندین کە دەتوانن بازرگانان و ھاوڵاتیان بە ئۆتۆمبێلی خۆیان بچنە خاکی ئێرانەوە بە شەو ڕۆژ”
ڕاشیگەیاند” پێشتر ڕۆشتنی ئۆتۆمبێل تەنھا لە ڕێگەی مەرزی باشماخەوە بوو بەڵام لە ئێستادا ئێمە لەو دەروازەیەشەوە ڕێگەمان دروستکردووە بەپێی مەرجەکان و یاسای کوردستان و ئێران ئۆتۆمبێل بڕوات بۆ خاکی ئێران”
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا ھەرھاوڵاتێەک کێشەی بۆ دروستبوو لەو مەرزەوە نوێنەری ژووری بازرگانی لەکەلار دەتوانێت کێشەکەی بۆ چارەسەر بکات.
لەماوەی ڕابردودا ھاوڵاتیانی شاری سلێمانی دەیانتوانی بە ئۆتۆمبێلی خۆیان تەنھا لە ڕێگەی مەرزی باشماخەوە بچنە خاکی ئێرانەوە بەڵام لە ئێستادا مەرزی پەروێزخانیش کراوەیە بۆ ھاوڵاتیان و بازرگانان بە ئۆتۆمبێل بچنە خاکی ئێرانەوە.
مەرزی باشماخ دەکەوێتە سنوری پێنجوێن وە مەرزی پەروێزخان دەکەوێتە سنوری ئیدارەی گەرمیان و کەلار.