ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراق به‌تاوانی دزیكردن حوكمی 10 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی جه‌لاولا سه‌پاند، كه تۆمه‌تباربوو به‌بردنی پاره‌ی خانه‌نیشنان.
فه‌رمانگه‌ی لێكۆلێنه‌وه له‌ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق ڕایگه‌یاند “دادگای تاوانه‌كانی عێراق حكومی غیابی بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی بانكی شار جه‌له‌ولا سه‌پاند به‌تاوانی ساغبونه‌وه‌ی دزی له‌سه‌ری”.
ڕاشیگه‌یاند” (ع. ر. ع)ی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی بانكی رافیده‌ین فه‌رعی جه‌له‌ولا به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی ده‌ستی به‌سه‌ر زیاتر له 4 ملیار و 63 ملیۆن دیناردا گرتووه و دزیویه‌تی”.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره ئه‌و بره پاره‌یه‌ی له نێوان سالاَنی ( 2006-2014)دزیوه كه له‌لایه‌ن بانكی ڕافیده‌ینه‌وه بۆ خانه‌نشینان ته‌رخانكرابوو.
فه‌رمانگه‌كه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه “دادگای تاوانه‌كان له‌پارێزگای دیاله به‌پشتبه‌ستن به مادده‌ی 315ی یاسای سزادانی عێراقی و به شێوه‌ی ئاماده‌نه‌بوو (غیابی)، سزاكه‌ی به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی جه‌له‌ولا سه‌پاندووه, وا بڕیاریشه دوای حوكمی یه‌كلایی دادگا، ده‌ست به‌سه‌ر ماڵ‌وموڵكی ئه‌و به‌رپرسه‌دا بگیرێت.”