باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق ڕێكه‌وتنامه‌یه‌كی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ عێراق ئیمزاكرد، به ئامانجی هاریكاری چاكسازی ئیداری له عێراق له‌ژێر چه‌تری ڕێكه‌وتنامه‌ی ستراتیژی مۆركراوی نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكاو عێراق.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا وه‌ك نوێنه‌ری ڕێكخراوی ئاژانسی ئه‌مریكا بۆ گه‌شه‌پێدانی مرۆیی ئه‌و ڕێكه‌وتنامه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیدا ئیمزا كردووه، به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی نێوان ئاژانسی ئه‌مریكا بۆ گه‌شه‌پێدانی مرۆیی.
وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، پشتوانیكردنی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی عێراق كه له پێناو به‌هێزكردنی دامه‌زراوه گشتیه‌كان‌و به‌هێزكردنی چۆنێتی به‌ڕێوه‌بركردنی سه‌رچاوه گشتیه‌كان‌و باشتركردنی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كان.
وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیش كارده‌كات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی هه‌ژاری‌و، به‌هێزكردنی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی كه پێشكه‌ش به هاوڵاتیانی هه‌ژاری عێراق ده‌كرێت.
ئاژانسی ئه‌مریكا بۆ گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له ساڵی 2009دا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیدا كاریكردووه بۆ دامه‌زراندنی تۆڕێكی دڵنیایی كۆمه‌ڵایه‌تی، بۆ دانانی سیستمێكی ئه‌لكترۆنی به‌مه‌به‌ستی ئاسانكاری بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌و سیستمه‌ش بۆوه هۆی دانبینكردنی بڕی 20 ملیۆن دلاۆر بۆ حكومه‌تی عێراق له مانگی ته‌موزی ئه‌مساڵه‌وه كاری پێده‌كرێت.