هۆكاری‌ دابه‌زینی‌ نرخی دۆلار له‌ بازاڕەکانی هه‌رێمدا؟

 
نرخی‌ دۆلار له‌ بازاڕی‌ ئاڵوگۆڕی‌ دراو دابه‌زینی‌ زیاتر به‌خۆوه‌ ده‌بینێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌ چه‌ند رۆژێكه‌ دۆلاری‌ زیاتر ده‌فرۆشێت.

ئه‌مرۆ له‌كاتی‌ كردنه‌وه‌ی‌ بازاڕدا نرخی‌ 100 دۆلار به‌ 127 هه‌زار‌‌‌‌و 800 دینار بوو، نیوه‌رۆی‌ ئه‌مرۆ بۆ 127 هه‌زار‌و 600 دینار دابه‌زی‌.

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌، بانكی‌ ناوه‌ندی‌ بڕی‌ 164 ملیۆن‌و 459 هه‌زار دۆلاری‌ خستوه‌ته‌وه‌ بازاڕه‌وه‌، كه‌ 31 ملیۆن‌و 920 هه‌زاری‌ به‌شێوه‌ی‌ كاش بووه‌، 72 ملیۆن‌و 483 هه‌زاری‌ حه‌واڵه‌ بووه‌‌و 60 ملیۆنیشی‌ سه‌نه‌د بووه‌.

له‌ پێنجشه‌ممه‌وه‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌ دۆلاری‌ زیاتر ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌، وتی‌ “جاران 120 بۆ 130 ملیۆنی‌ دۆلاری‌ ده‌خسته‌ بازاڕه‌وه‌، ئه‌وه‌ش وایكردبوو نرخی‌ دۆلار به‌رامبه‌ر دیناری‌ عێراقی‌ به‌رز بێت”.

چه‌ند مانگێكه‌ نرخی‌ 100 دۆلاری‌ ئه‌مریكی‌ له‌ده‌وری‌ 130 هه‌زار دیناری‌ عێراقیدایه‌.

جموجوڵی‌ بازاڕی‌ دۆلاره‌كه‌ سسته‌و خاوه‌ن نوسینگه‌كانی‌ ئاڵوگۆڕی‌ دراو متمانه‌یان به‌ دابه‌زینی‌ نرخه‌كه‌ نیه.