دۆناڵد ترهمپ، سهرۆكی نوێی ئهمریكا بڕیارێـکی واژووکرد بۆ کۆتاییهێنان بە بەشداری وڵاتهكهی لە رێکكەوتننامهی بازرگانی ئازادی پاسفیک کە بە Trans-Pacific Partnership ناسراوە.
سەرۆکی نوێ لە کۆشکی سـپی بڕیارەکەی لە بەردەم ڕۆژنامەنوسان واژووکرد و رایگەیاند: ماوەیەکی زۆره قسەم لهسهر ئهم كشانهوهیه کردووە و ئەم بڕیارە هەنگاوێکی باشە بۆ بەرژەوەندیی کرێکارانی ئەمریکایی، بەمەش ئەمریکا لەو رێکكەوتننامهیه دەکشێتەوە کە باراک ئۆباما، سەرۆکی پـێشوو لەگەڵ 11 وڵاتی جیهان كردبووی.
هەرچەندە رێکەوتننامەکە لە مانگی شوباتی ساڵی 2016 وە كراوه، بەڵام کۆنگرێس پەسەندی نەکردبوو و نەچووە قۆناغی جێبەجێکردنەوە، بۆیە ئەم بڕیارەی ترهمپ هیچ کاریگەری لهسهر ئابوریی ئەمریکا نابێت.
ئهو وڵاتانهی لەگەڵ ئەمریکا رێکكەوتنەکەیان مۆرکردبوو، بریتین لە کەنەدا، مەکسیک، ئوسترالیا، نیوزیلاند، چیلی، ژاپـۆن، پـیرۆ، سنگافور، ڤێتنام، مالیزیا، برۆنای كه ئهم 11 وڵاتە 40%ی ئابوری جیهان پـێکدەهێنن.
ترهمپ بەڵێنی بە ئەمریکایـیەکان داوە بەڕێوەبەرایەتیـیەکەی بەپـێی بنەمای کار بە ئەمریکایی بکە و کاڵای ئەمریکا بکڕە، کاربکات و جەختی لەوەش کردۆتەوە باجی زیاتر بخاتە سەر ئەو کۆمپانیا ئەمریکایـیانەی کارگەکانیان بۆ دەرەوەی ئەمریکا دەگوازنەوە.