شاری سلێمانی مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری و كلتوری كوردستانه، بۆیه به بریارێكی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه‌ته پایته‌ختی رۆشنبیری هه‌رێمی كوردستان، له ئێستاشدا چه‌ندین پرۆژه‌ی رۆشنبیری بۆ شاره‌كه ئه‌نجامده‌درێت كه خۆی له دروستكردنی شارێكی رۆشنبیری و چه‌ندین چالاكیدا ده‌بینێته‌وه.
شاری سلێمانی وه‌ك پایته‌ختی رۆشنبیری بڕه پاره‌یه‌كی بۆ دیاری كراوه تا چالاكییه رۆشنبیریه‌كانی پێ ئه‌نجامبدرێت، له‌لێدوانێكی تایبه‌تیشدا خالید دۆسكی وه‌زیری رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و پرۆژانه‌ی كه بۆ شاره‌كه ئه‌نجامده‌درێت، سه‌ره‌تا وتی: به پێی بریارێكی په‌رله‌مانی كوردستان شاری سلێمانی كراوه به پایته‌ختی رۆشنبیری ،دیاره بڕه پاره‌یه‌ك ته‌رخانكرابوو بۆ هاوكاریكردنی ئه‌م شاره، تا به كردار ببێته شارێكی رۆشنبیری ، به‌داخه‌وه ئه‌و بره پاره‌یه له كاتێكدا هات كه قه‌یرانی دارایی به‌سه‌ریدا هات، پێشتریش وه‌ك پێویست خه‌رج نه‌كرابوو، بۆیه تووشی گرفت هاتین، پێشتر بۆردێك هه‌بوو بۆ پرۆژه‌كان، وه‌ك پرۆژه‌ی دروستكردنی هۆڵ و چاك كردنی گه‌له‌ری و شانۆیی رۆمانی، ده‌ستخۆشیان لێده‌كه‌ین، چونكه ئه‌م كارانه سه‌رخانێكن بۆ بزاڤی رۆشنبیری شاره‌كه، ئه‌و بڕه پاره‌ییه‌ی كه ماوه‌ته‌وه به ئه‌ندامێتی نوسه‌ران و سه‌رپه‌رشتی وه‌زیری رۆشنبیری ته‌رخانكرابوو بۆ هه‌ندێك چالاكی، بۆیه ساڵی رابردوو چالاكی باش ئه‌نجامدراوه، سه‌باره‌ت به قه‌یرانی دارایی و كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر بزاڤی رۆشنبیری، وه‌زیری رۆشنبیری وتی: چالاكی رۆشنبیری له شاری سلێمانی په‌كی نه‌كه‌وتوه‌و كاره‌كان ده‌روات ، ئه‌وه راست نیه كه چالاكیه‌كان په‌كی كه‌وتوه، راسته قه‌یرانی دارایی كاریگه‌ری هه‌بووه ، به‌ڵام چالاكییه‌كان هه‌ر ئه‌نجامدراوه.
ده‌رباره‌ی ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی رۆشنبیری بۆ سلێمانی خالید دۆسكی وتی: خاڵێكی تر كه كارمان له‌سه‌ر كردوه بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنین سلێمانی پایته‌ختی رۆشنبیریه ، دروستكردنی شارێكی رۆشنبیریه ،ئه‌ویش گۆرینی كارگه‌ی جگه‌ره‌كه‌یه بۆ شارێكی رۆرشنبیری، كارگه‌ی جگه‌ره‌كه وه‌ك بیرۆكه هه‌بوو، به‌ڵام موڵكی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری نه‌بوو، بۆیه نه‌مانتوانی كاری له‌سه‌ر بكه‌ین، به‌ڵام خۆشبه‌خاته چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ئیمزای كردوه‌و موڵكێته‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر وه‌زاره‌تی رۆشنبیری، ئێمه‌ش وه‌ك بۆردی پایته‌ختی رۆشنبیری بڕه پاره‌یه‌كی زۆرمان بۆ ته‌رخانكردوه، راسته به‌شی نه‌كات، به‌ڵام ده‌مانه‌وێت ده‌ستی پێبكه‌ین، هه‌روه‌ها ده‌مانه‌وێت هه‌ندێك هۆڵ بۆ سینه‌ماو كۆنسێرت و شانۆ و شوێن بۆ پێشانگای تێدا دروست بكرێت تا له‌كاتی چالاكیه‌كاندا سودیان لێببینن و بۆ هه‌موو ڤیستیڤاڵه‌كان شوێنمان هه‌بێت، تا بتوانین ڤیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی تیادا ئه‌نجام بده‌ین.
وتیشی كۆبونه‌وه كراوه له‌گه‌ڵ بۆردی كارگه‌ی جگه‌ره‌كه، پێشتر پارێزگاری پێشوو ئاسۆ فه‌ره‌یدون زۆر هاوكاربووه، پارێزگاری ئێستاش به‌هه‌مان شێوه، كۆبونه‌وه‌كه بۆ ئه‌وه بوو كه به كرده‌یی ده‌ست به كاره‌كان بكه‌ین ، و بۆیه به‌م زوانه ده‌ست به دیزان و كاركردن ده‌كرێت تیایدا.
سه‌باره‌ت به هاوكاری نوسه‌ران رۆشنبیرانیش وه‌زیری رۆشنبیری وتی: ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌تی رۆشنبیری چه‌ندین فه‌رمانگه‌مان هه‌یه كه تایبه‌تمه‌ندن به چالاكیه جیاوازه‌كانی وه‌ك به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شانۆ و سینه‌ماو هونه‌ری میللی و منداڵان و هتد، ئێمه بڕه پاره‌یه‌كمان بۆ دابین كردون تا چالاكیه‌كانیان ئه‌نجامبده‌ن، هه‌روه‌ها هاوكاری ئه‌و ده‌زگایه‌نه‌شمان كردووه كه له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیرین وه‌ك رۆژنامه‌نووسان و هونه‌رمه‌ندان هاوكاریه‌كی باشمان كردوون و چه‌ندین كتێبمان بۆ چاپكردوون، بۆ نمونه ده‌زگایه‌ك كتێبیێك چاپ ده‌كات، ئێمه بڕه پاره‌ی دیاری كراوی بۆ ته‌رخان ده‌كه‌ین.