کەرتی خانووبەرە بە یەکێک لەو کەرتانە دادەنرێت کە بەهۆی قەیرانی داراییەوە، لەساڵی 2014-وە تاوەکو ئێستا زۆرترین زیانی بەرکەوتووە، بەشێوەیەک لە پارێزگای هەولێر لە بەشێک لە پرۆژەکان زیاتر لە 40%ی بەهاکانیان لەدەستدا.
بەپێی ئامارەکان ،حکومەتی هەرێمی کوردستان لەماوەی 10 ساڵی رابردوودا، 168 پرۆژە لەکەرتی خانووبەرەدا ئەنجامدراوە، بەم شێوەیەش بەبەهای 14 ملیار و 887 ملیۆن و 809 هەزار و 483 دۆلار وەبەرهێنانی لەکەرتی خانووبەرەدا کراووە.
پەیوەندییەکی راستەوخۆ لەنێوان بازاڕی خانووبەرە و ئابوورییدا هەیە، خانوو بە یەکێک لە گرنگترین سەروەت و سامانی مرۆڤ دادەنرێت، بۆیە لە گەڵ زیادبوونی بەهای کڕینی، بڕی خەرجییەکانمان زیاد دەکات، لەگەڵ هەستکردن بەدەوڵەمەندبوون پارەیەکی زیاتر خەرج دەکەین و پارەیەکی زیاتر دەخەینە پرۆسەکانی وەبەرهێنانەوە.
لە بەرامبەریشدا پاشەکەوتمان کەمدەبێتەوە، چونکە خانووەکانمان بەهایەکی زیاتر لەخۆدەگرێت بەم شێوەیەش پاشەکەوتەکانمان بریتی دەبێت لەو زیادبوونەوەی کە لەبەهای خانووەکانمان روویداوە.
بۆیە کڕینی یەکەیەکی نیشتەجێبوون کاریگەریی لەسەر شێوازی خەرجییەکانمان و جوڵەی ئابووری هەیە، کاریگەرییەکەشی زۆر زیاترە لە کڕینی ئۆتۆمبێلێک.
کاریگەریی سەقامگیری دارایی لەسەر بازاڕی خانووبەرە لە هەرێمی کوردستان
کۆمپانیای خانووبەرە کە کۆمسێونی گرێبەستی کڕین و فرۆشتنەکە وەردەگرێت، لەهەمان کاتدا خەرجی تاکەکە بۆ کڕینی مۆبیلیات ناوماڵی نوێ زیاد دەکات، ئەگەر بێت و خانووەکە نوێش نەبێت ئەوا دەبێت کڕیارەکە پارەیەکی زیاتر خەرج بکات بۆ چاکردنی خانووەکە وەک بۆیاخکردنی و چاککردنی سیستمی ئاوەڕۆی و هەندێ چاکسازی دیکە کە خانووەکە پێویستی پێیەتی.
رووداو