حکومەتی هەرێمی کوردستان حەقدەستی کۆمپانیا نەوتییەکان خەرجدەکات و سێ کۆمپانیای سەرکار لە کوردستان 53.9 ملیۆن دۆلاریان وەرگرت.
رۆژی دووشەممە ،حکومەتی هەرێمی کوردستان حەقدەستی مانگی 10 ی ساڵی رابردووی کۆمپانیاکانی نەوتی خەرجکرد.
هەر یەکە لە کۆمپانیاکانی نەوتی دی ئێن ئۆ، گەنەل ئێنێرجی و گۆڵف کێستۆن کە زۆرترین نەوتی هەرێمی کوردستان بەرهەمدەهێنن، پشتڕاستیانکردەوە کە بڕی 53.9 ملیۆن دۆلاریان وەک حەقدەستی مانگی 10 ی ساڵی رابردوو وەگرتووە.
لەماوەی حەوت هەفتەی رابردوو ئەمە یەکمجارە، حکومەتی هەرێمی کوردستان حەقدەستی کۆمپانیاکانی نەوت خەرج بکات.
لە چەند رۆژی رابردوودا حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نەوتییەکان سەرقاڵی وتووێژبوون لەسەر دەستپێکردنەوەی پێدانی حەقدەستەکانیان بە شێوازێکی نوێ.
دوایینجار کە حکومەتی هەرێمی کوردستان حەقدەستی کۆمپانیاکانی نەوتی داوە دەگەڕێتەوە بۆ حەوت هەفتەی رابردوو کە حەقدەستی مانگی 9 ی ساڵی رابردووی داوە بە کۆمپانیا نەوتییەکان.
هەر یەکە لە کۆمپانیاکانی گەنەل ئێنێرجی و کۆمپانیای گۆڵف کێستۆنیش، نزیکەی 287 ملیۆن دۆلار حەقدەستیان لای حکومەتی هەرێمی کوردستان ماوە.
ریچارد مالینسۆن، شرۆڤەکاری ئێنێرجی ئەسپێک لەو بارەیەوە دەڵێت، “بارودۆخەکە باشترە لە ساڵی 2015 ئەو کاتەی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان تانەنەت نەیتوانی حەقدەستی 9 مانگی یەکەمی ئەو ساڵە بداتە کۆمپانیا نەوتییەکان”.
حکومەتی هەرێمی کوردستن لەبەر بڕینی بودجەکەی لەلایەن بەغداو هەروەها سەرقاڵبوون بە شەڕی داعش و میوانداریکردن لە نزیکەی دوو ملیۆن ئاوارەو پەنابەرو دابەزینی نرخی نەوت نەیتوانیوە لە دوو ساڵی رابردوودا بە رێکوپێکی حەقدەستی کۆمپانیا نەوەتییەکان بدات.
حکومەتی هەرێمی بڕی 53.9 ملیۆن دۆلاریان حەقدەستی کۆمپانیا نەوتییەکان خەرجدەکات
لە دوای رێککەوتنەکەی ئۆپێک لە مانگی 12، نرخی نەوت تاوەکو ئێستا بەڕێژی 20% بەرزبووەتەوە ئەوەش بووەتە هۆکار بۆئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بتوانێت دەست بە پێدانەوەی حەقدەستی کۆمپانیاکان بکاتەوە.
ڕووداو