ساعیدی : مالیكی بۆ ستافی نووسینگەكەی ساڵانە زیاتر لە 504 ملیار دینار خەرج دەكات

 
ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرای كردووە، سەرۆك وەزیران ساڵانە سەدان ملیار دینار بۆ ستافی نووسینگەكەی خەرج دەكات.
(سەباح ساعیدی) ئەندامی سەربەخۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ رۆژنامەنووسان لەبارەگای ئەنجوومەنی نوێنەران ئاشكرای كردووە، لەنێوان ساڵانی (2006 – 2012) (نوری مالیكی) سەرۆك وەزیران ساڵانە زیاتر لەبڕی (504) ملیار دینار بۆ ستافی نووسینگەكەی خەرج دەكات.
لەبەشێكی تری لێدوانەكەیدا ئەو ئەندامە سەربەخۆیەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی راشیگەیاندووە، مالیكی سەو سەدان ملیار دینارەی بۆ (62) كارمەندی نووسینگەكەی خەرج دەكات.
جێگەی باس كردنە پێشتر (ساعیدی) بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاندبوو، ئەو چەند گەندەڵییەكی نووسینگەی مالیكی ئاشكرا دەكات و ژیانی داهاتووشی لەئەستۆی سەرۆك وەزیران (نوری مالیكی) یە.