وەزارەتی گواستنەوەی عیراق رایدەگەیەنێت: هێڵێكی راستەوخۆی ئاسمانی لەنێوان بەغداو (مینسك)ی پایتەختی بیلاروسیای كردۆتەوەو بۆ ئەو مەبەستەش نوسینگەی تایبەتیان كردۆتەوەو چاوەڕێی فەرمانی دەستپێكردنی گەشتەكانن.
كازم فنجان وەزیری گواستنەوەی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكردووە: كە لە (مینسك)ی پایتەختی بیلاروسیا نوسینگەی هێڵی ئاسمانی عیراق كراوەتەوەو چاوەڕێی وەرگرتنی فەرمانن بۆ دەستپێكردنی گەشتەكانیان، لەنێوان بەغداو بەسرەو مینسك و بەپێچەونەشەوە.
وتیشی: كردنەوەی ئەو هێڵە دەروازەیەكی نوێ بۆ هەمانگی لەبوارەكانی گەشتیاری و تەندروستی و ئابووری لەنێوان هەردوو وڵات دروست دەكات، جگە لەوەش بوار بۆ كۆمپانیا فڕۆكەوانیەكانی ئەوروپا دەڕەخسێنێت تاوەكو لە فرۆكەخانەی بەغدا بنیشنەوەو گەمارۆی سەر هێڵەكانی ئاسمانی عیراق كەمتر بكەنەوە.