زانكۆی سلێمانی كۆلیژی زاستە مرۆڤایەتیەكان لەهۆڵی بابان سیمینارێكی بۆ (ئاسۆی كەریم زەند) شارەزای بواری ژینگە لەسەر ئابووری سەوز رێكخست.
لەو سیمینارەدا (ئاسۆی كەریم زەند) بابەتی ئابووری سەوزی خستە بەرباس و هەروەك خۆشی وتی: ئەو بابەتەی كە هەڵیبژاردوە بابەتێكی نوێیە و دەیەوێت بەشێوازێكی زانستیانە لە هەرێمی كەردستان پەرەی پێبدرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: لەرێگەی ئابووری سەوزەوە دەتوانرێت ژیانی نەوەكانی داهاتوو دابین بكەن و وڵات لە قەرزداری بپارێزن، چونكە ئابووری سەوز لەنێوخۆیدا تەواوی لایەنەكان وەك كشتوكاڵ و وەبەرهێنان و پیشەسازی لەخۆدەگرێت.