بۆزیاتر گرنگیدان بەکەرتی بازرگانی و ئابوری و پیشەسازی سلێمانی بەشی ئابوری قونسوڵیەتی ئەمریکا لە ھەولێر سەردانی ژووریبازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەکات.
سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و نەوزاد غەفور جێگری دووەمی سەرۆکی ژوور پێشوازیکرد لە نوێنەری بەشی ئابوری قونسوڵیەتی ئەمریکا لەھەولێر، کەتیایدا قسەو گفتوگۆکرا لەبارەی ڕەوشی بازرگانی لە شاری سلێمانی و کوردستان.
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسای سلێمانی ڕایگەیاند لە ئێستادا ڕەوشی بازرگانی نزمبونەوەی بەخۆیەوە دەبینێت بەھۆی بەردەوامی قەیرانی داراییەوە، وە پەیوەندیەکانی بەغداد و بڕینی بوجەی ھەرێم ڕەوشی دارای ھاوڵاتیانی خراپترکردووە.
ئاماژەی بەوەشدا ئەو بازگە گومرگیانەی حکومەتی عێراق دایناوە لە ناوچەکانی خواروی عێراق بازرگانانی کوردستانی نارەحەتکردووە کەدوبارە گومرگیان لێوەردەگیرێتەوە.
لای خۆشیەوە نوێنەری ئابوری قونسوڵیەتی ئەمریکا لە ھەولێر ڕایگەیاند ئەمریکا ھەوڵدەدات پەیوەندیە بازرگانی و ئابوریەکانی لەگەڵ عێراق و کوردستان بەھێزبکات و بتوانن ڕەوشی ئابوری بەرەو باشتر بڕوات.