ماوەی هەفتەیەکە دۆلار ڕۆژانە نرخەکەی دابازین بەخۆیەوە دەبینێت تا ئەمڕۆ لەدابەزین بەردەوامە.
سۆران غەفور بەڕێوەبەری بازرگانی و چاودێری سلێمانی کەڕۆژانە نرخی دۆلار بڵاودەکەنەوە ڕایگەیاند” بانکی ناوەندی عێراق ڕۆژانە دۆلار دەخاتە بازاڕەوە گەر ڕێژەکە زۆربێت ئەوە نرخی دۆلار دادەبەزێت وە ئەگەر کەمبێت نرخەکەی زیاد دەبێت”
ڕاشیگەیاند” لەم کاتەدا کە حکومەت سەرقاڵی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانە ئەودۆلارەی کە هەیەتی لەوبانکانەی لێی داناوە دەیخەنە بازاڕەوەو دەیکەنەوە بەدینار بەمەش دینار لەبازاڕدا کەمدەبێت و دۆلار هەرزان دەبێت”
لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلیامنی ئەمڕۆ یەکشەممە هەر 100 دۆلارێکی ئەمریکت بەرامبەربە ١٢٨ هەزار و ٧٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ژیر خەسرەوە لە نوسینگەی برایان بۆ ئاڵوگۆڕی دراو لەناو بازاڕی دۆلارەکە ڕایگەیاند” لەئێستادا دابەزینی نرخی دۆلار پەیوەندی بە گۆڕینەوەی دۆلارە لەلایەن ئەوبانکانەی پارەی حکومەتیان لایە بۆ موچە کە ئەمەش وایکردووە دینار لەبازاڕدا کەمبێتەوەو دۆلاریش دابەزێت”
ئاماژەی بەوەشدا” بانکی باوەندی حەواڵەی بۆ دووبەی هەرزانکردووە ئەمەش هۆکارێکی ترە بۆ دابەزینی نرخی دۆلار ئەمڕۆ حەواڵەی حازر لەبانکی ناوەندی بە ١٢٩ هەزاردینار بووە ڕۆژانی دیکە بە ١٣٠ هەزار بووە”
لەئێستادا لەناو بازاڕی دۆلارەکەی شارەی سلیمانی نرخی دۆلار لەگەڵ هەفتەیەک بەر لە ئێستا ١٧٥٠ دیناری لێبۆتەوە.