“جێف بیزوس”ى ته‌مه‌ن 51 ساڵ، به‌ده‌وڵه‌مه‌ندى نه‌هاته دنیاوه، به‌ڵام هه‌ر له‌منداڵییه‌وه حه‌زى له‌زانست بوو، كه‌مێك كه گه‌وره‌تر بو گه‌راجى ماڵه‌وه‌یانى كرد به‌تاقیگه، خۆى له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا ده‌ڵێت “له‌منداڵیدا حه‌زم له‌وه‌بوو كه ببمه پیاوێكى گه‌وره، كه‌سێك كه كارى جاویدانى ئه‌نجام ده‌دات”.
ئه‌و ساڵى 1994 بڕیارى دا ریسك بكا‌و بیرۆكه‌یه‌ك كه ده‌مێك بو له‌سه‌ریدا ده‌هات‌و ده‌چوو بكات به‌كردار. وازى له‌پۆستێكى گه‌وره‌ى كۆمپانیایه‌كى كۆمپیوته‌ریى هێناو به‌هه‌موو پاشه‌كه‌وت‌و بون‌و نه‌بونى خۆى‌و به‌قه‌رزكردن له‌دایك‌و باوكى، ئه‌مازۆرن دۆت كۆمى دامه‌زراند، كۆمپانیایه‌ك كه له‌مێژودا بێ وێنه بوو.
ئه‌مازۆرن دۆت كۆم بڕیار بوو ببێته فرۆشگایه‌كى ئینته‌رنێتى گه‌وره، به‌ڵام هێواش هێواش بووه گه‌وره‌ترین كتێبفرۆشى دنیا‌و سه‌ره‌نجام گه‌وره‌ترین ورده‌واڵه‌فرۆشى جیهان. گۆڤارى تایم ساڵى 1999 جێف بیزوسى وه‌ك پیاوى ساڵ هه‌ڵبژاردو ئه‌و ئێستا ده‌وڵه‌مه‌ندترین‌و ناودارترین‌و كاریگه‌رترین بازرگانى دنیایه.
تایم نوسى “جێف بیزوس له‌ڕێگه‌ى ئه‌مازۆنه‌وه شێوازى كڕین‌و فرۆشى له‌جیهاندا گۆڕى، شۆڕشێكى له‌ورده‌واڵه‌فرۆشیدا به‌رپاكرد، ته‌نانه‌ت شێوه‌ى كتێب خوێندنه‌وه‌شى گۆڕى له‌كاغه‌زه‌وه بۆ ئه‌لكترۆنى. ئێَستا ده‌توانى به200 دۆلار هه‌م تابلێتێك‌و هه‌م ئه‌رشیفێكى گه‌وره‌ى نرخ هه‌رزان بكڕى‌و ده‌ستت به‌هه‌زاران كتێب‌و فیلم‌و گۆرانییه‌كانى ئه‌مازۆن بگات”.
ئا: ڕێژەن – گۆڤاری بازرگانی‌و پیشەسازی
https://sulcci.com/pdf/16.pdf