هه‌ڵسه‌نگاندنی پاسپۆرته‌كانی جیهان ده‌ریخستووه پاسپۆرتی عیراقی بۆ ساڵی 2017 ش، هێشتا یه‌كێكه له خراپترین پاسپۆرته‌كانی جیهان.
هه‌روه‌ك هه‌ردوو پاسپۆرتی ئه‌ڵمانی و سویدی، به‌هێزترین پاسپۆرته‌كانی جیهانن و پێش هه‌ردوو پاسپۆرتی به‌ریتانی و ئه‌مریكاییش كه‌وتوون.
به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه كه ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، له پله‌ی یه‌كه‌مدا پاسپۆرتی ئه‌ڵمانی هاتووه كه هه‌ڵگری ئه‌و پاسپۆرته به‌بێ ڤیزا توانای گه‌شتی بۆ 158 وڵاتی جیهان هه‌یه، له پله‌ی دووه‌میش پاسپۆرتی سویدی و پاسپۆرته‌كانی سه‌نگافوره هاتوون كه گه‌شتیان بۆ 157 وڵات پێ ده‌كرێت.
له‌دوای ئه‌و وڵاتانه‌ش پاسپۆرته‌كانی دانیمارك و فینلاند و فه‌ره‌نسا و ئیسپانیا و سویسرا و نه‌رویج و به‌ریتانیا، پله‌كانی پێشه‌وه‌یان گرتووه.
سه‌باره‌ت به پاسپۆرته خراپه‌كانیش، پاسپۆرتی ئه‌فغانی خراپترین پاسپۆرتی جیهانه كه ته‌نیا بۆ 23 ده‌وڵه‌ت گه‌شتی پێ ده‌كرێت، دوای ئه‌ویش پاكستان بۆ 26 ده‌وڵه‌ت و ئینجا عیراق بۆ 28 ده‌وڵه‌ت و دوای ئه‌ویش پاسپۆرتی سوریا كه ته‌نیا بۆ 29 ده‌وڵه‌ت گه‌شتی پێ ده‌كرێت.