ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیم ئاشكرایكرد: ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیرانی نه‌وتی عیراق‌و كۆماری ئیسلامیی ئێران، ده‌ست به هه‌نارده‌ی گازی سروشتیی ئێران بۆ عێراق ده‌كرێت.
پێشتر هه‌ردوو لایه‌نی ئێرانی و عێراقی له ساڵی 2013 ڕێككه‌وتنێكیان ئیمزاكرد، بۆ ناردنی گازی سروشتی ئێران بۆ عێراق، به ئامانجی كارپێكردنی 3 وێستگه‌ی كاره‌با له به‌غدا و دیاله، به‌ڵام ڕێككه‌وتنه‌كه نه‌چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
له تشرینی یه‌كه‌می ڕابردووش‌دا، عێراق و ئێران ڕێككه‌وتنێكی نوێیان بۆ هه‌نارده‌ی گازی سروشتیی ئێران بۆ عێراق گه‌ڵاڵه‌كرد.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا بڕیاردرا بڕی 25 بۆ 40 ملیۆن مه‌تر سێجا گازی سروشتیی هه‌نارده‌ی عێراق بكرێت، به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی سوته‌مه‌نی بۆ وێستگه‌ی (شه‌تی به‌سره)ی تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، به‌ڵام به‌هۆی بارودۆخی ئه‌منییه‌وه له عێراقدا، دروستكردن و ته‌واوكردنی پرۆژه‌كه ڕاگیرا.