دوای ئه‌وه‌ی بازرگانێكی كورد له پێشانگایه‌ك له دوبه‌ی 4 تۆن هه‌ناری هه‌ورامان پێشكه‌شده‌كات ، له پێشانگاكه‌دا هه‌ناره‌كه به باشترین و به‌تامترین هه‌نار ده‌رده‌چێت و خواستێكی زۆری ده‌كه‌وێته سه‌ری و چه‌ند كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكی داوای هه‌ناره‌كه ده‌كه‌ن .
فه‌ره‌یدون ساڵح بازرگانی ناوچه‌ی هه‌ورامان به رۆژنامه‌ی روداوی راگه‌یاندووه دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیانی مێخه‌كیان دامه‌زراندووه ، توانیان 4 تۆن هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه له بازاره‌كانی دوبه‌ی دابنێن ، له پێشانگایه‌كیشدا له نێوان به‌رهه‌می 93 وڵات‌دا بووه‌ته یه‌كه‌مین هه‌نار وه‌ك باشترین و به‌تامترین هه‌نار .
ئه‌و بازرگانه باسیشی له‌وه كردووه كه بازاره‌كانی ئه‌مریكا خواستی زۆریان هه‌بوه بۆ هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ورامان و بۆ یه‌ك تۆن هه‌نار بری 8000 دۆلاریان داوه به‌ڵام به‌هۆی گرانی كرێی گواستنه‌وه بۆ ئه‌و وڵاته نه‌یانتوانیوه پێیان بفرۆشن .
هه‌روه‌ها باسیش له‌وه ده‌كات كه له‌و پێشانگایه‌دا هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ورامان و هه‌ناری هیندستان پر فرۆشترین به‌رهه‌می كشتوكاڵی بونه‌و زۆرترین داواكاریان له‌سه‌ر بووه .