بەرپرسی پەیوەندیەكانی وەزارەتی ئەوقافو كاروباری ئاینی هەرێم ئاشكرای دەكات، ساڵی رابردوو نزیكەی 5 ملیۆن دۆلاریان وەك داهات لەڕێگەی وەزارەتی ئەوقافەوە داوەتە حكومەتی هەرێمی كوردستان.
(مەریوان نەقشبەندی) بەرپرسی پەیوەندیەكانی وەزارەتی ئەوقاف لەلاپەرەی تایبەتی خۆی لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردۆتەوە: بەردەوام هەندێك گلەیی لە موسڵمانانی كوردستان دەكەن، كە لەم بارودۆخە داراییە خراپەدا دەچن بۆ حەج و عومرەو لەوێ پارەیەكی زۆر خەرج دەكەن، بەڵام كەمترین گلەیی و قسە لەسەر گەشتی هاوڵاتیانی هەرێم بۆ گەشتوگوزارو خەرجیەكانی ئەم گەشتە تایبەتیانە دەكرێت.
لەبارەی داهاتی وەزارەتی ئەوقافیشەوە (نەقشبەندی) وتویەتی، ئەوەندەی ئاگاداربم حاجی و عومرەكارانی هەرێمی كوردستان لەماوەی ساڵی رابردوودا نزیكەی 5 ملیۆن دۆلاریان وەكو داهات لەڕێگەی وەزارەتی ئەوقافەوە داوەتە حكومەتی هەرێمی كوردستان.