بانكی رافیده‌ین رایده‌گه‌یه‌نێت” ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی ده‌یانه‌وێت 10 ملیۆن دینار پێشه‌كی “سولفه” وه‌ربگرن، پێویسته كارتی زیره‌كی كارای وه‌رگرتنی مووچه‌یان هه‌بێت”.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی بانكی رافیده‌ین روونیكردووه‌ته‌وه” بانك پلانێكی ستراتیژی داڕشتووه تا پێشه‌كی به فه‌رمانبه‌ران بدات، بۆیه ئه‌وانه‌ی پێشه‌كییه‌كه وه‌رده‌گرن، ئه‌وانه‌ن پێشتر پێشه‌كییان وه‌رگرتووه و مووچه‌كانیان له حیساب تایبه‌تی خۆیان له بانك داناوه و مووچه‌یان به كارتی ئه‌لیكترۆنی زیره‌ك وه‌رگرتووه”.
هه‌روه‌ها روونكردنه‌وه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه” پێویسته فه‌رمانگه‌كه‌ی به‌ڵێننامه پڕبكاته‌وه كه مانگانه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ی ده‌دات و له كاتی دیاریكراودا ده‌یخاته سه‌ر حیساب بانكییه‌كه‌ی، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و پێداویستیانه ته‌واوكرا، فه‌رمانبه‌ران به‌گوێره‌ی ناوه‌كانیان كه ده‌نێردرێته لقه‌كانی بانكه‌كه و فۆڕمێكی ئه‌لیكترۆنی له‌گه‌ڵدایه، ده‌بێت واژۆ له‌سه‌ر گرێبه‌ستی نێوان خۆی و بانكه‌كه بكات و كارتێكی زیره‌كیش ده‌ربكات تا بتوانێت سوود له‌و پێشه‌كییه وه‌ربگرێت”.