لویس فیدگارای وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نوێی مه‌كسیك رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی به هێچ شێوه‌یه‌ك پاره‌ی تێچووی ئه‌و دیواره نادات كه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی تازه هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا به‌ڵێنی دابوو له نێوان ئه‌مریكا‌و مه‌كسیكدا دروستی بكات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی مه‌كسیك له لێدوانێكدا كه ته‌له‌ڤزیۆنی مه‌كسیك بڵاوی كرده‌وه، دووپاتی كرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی ئاماده نییه پاره بدات بۆ دروست كردنی دیوارێك كه تره‌مپ له كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یدا به‌ڵێنی دروستكردنی دابوو، بۆ رێگرتن له لێشاوی په‌نابه‌رانی نایاسایی مه‌كسیك به‌ره‌و ئه‌مریكا.
ئه‌م لێدوانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی مه‌كسیك دوای ئه‌وه دێت كه كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن باسی هه‌وڵه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ‌و تیمه‌كه‌یان كرد بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌یه‌ك تا كۆنگرێس رازی بكه‌ن به دروست كردنی ئه‌و دیواره‌و گوایه كه دیواره‌كه‌ش ته‌واو بوو ده‌وڵه‌تی مه‌كسیك پاره‌ی تێچووی دیواره‌كه بۆ ئه‌مریكا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.