به‌نزین به گه‌وره‌ترین خه‌رجی ئۆتۆمبێل ئه‌ژمار ده‌كرێت كه به‌شی هه‌ره زۆری پاره‌ی شۆفێران بۆ به‌نزین ده‌ڕوات تا شته‌كانی تری ئۆتۆمبێڵ. هه‌وڵدانی جۆراوجۆری شۆفێران بۆ پێدانی پاره‌یه‌كی كه‌متر به به‌نزین یان كه‌متر به‌كارهێنانی به‌نزین هه‌میشه به‌شێك بووه له خه‌میان.
به‌پیی به‌دواداچوونێكی usnews بۆ ئه‌وه‌ی كه به‌نزینی كه‌متر به‌كار بێنین و له‌م قه‌یرانه‌دا پاره‌یه‌كی كه‌متر به به‌نزین بده‌ین، پێویسته له‌كاتی لێخورینی ئۆتۆمبێل ره‌چاوی حه‌وت خاڵ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بكه‌ین.
هیچ كاتیك كه‌لوپه‌لی زیاده بار نه‌كه‌ین، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر سه‌قفی ئۆتۆمبیڵ، هیچ شتێك دانه‌نرێت.
بۆ خۆپاراستن له‌و بواره، پێویسته هه‌موو كه‌لوپه‌كانمان له‌ناو ئۆتۆمبێل دابنێین. چۆنكه دانانی كه‌لوپه‌ل له‌سه‌ر سه‌قفی ئۆتۆمبێل ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌كارهێنانی به‌نزین دوو به‌رامبه‌ر زیاتر ببێت. ئه‌گه‌ر ناچاریش بوون كه‌لوپه‌ل له‌سه‌ر سه‌قفی ئۆتۆمبێلی دابنێین، پێویسته له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه لێژ بێت بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر به‌رگری هه‌وا (ئیرۆدینامیك).
خێرایی كه‌م
لێخۆرینی خێرا پێویستی به هێزی زیاتر هه‌یه بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر به‌رگری هه‌وا. ئه‌وه‌ش پێویستی به به‌كارهێنانی به‌نزینی زیاتر هه‌یه. ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێل له خێرایی 16 كیلۆمه‌تر له كاتژمێریكدا دوو لیتر به‌نزین به‌كار بهێنێت، ئه‌وا له خێرایی 32 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا، چوار لیتر به‌نزین به‌كار ده‌هێنێت. ئه‌گه‌ر لێخۆرینه‌كه بۆ چه‌ند كاتژمێر به‌رده‌وام بێت، به‌نزینی زیاتر به‌كار ده‌هێنێت.
لێخۆرینی له‌سه‌ره‌خۆ و وه‌ك یه‌ك
كاتێ كه به‌هێواشی و له‌سه‌ره‌خۆ و وه‌ك یه‌ك لێده‌خۆرن، وه‌ك ئه‌وه وایه كه ئۆتۆمبێله‌كه‌تان هه‌ناسه‌یه‌ك وه‌ربگرێت، به‌هۆی ئه‌و هه‌وای زۆره كه له‌به‌رده‌م ئۆتۆمبیڵدا هه‌یه. ئه‌گه‌ر به‌خێرایی لێ بخۆرن، له‌ناكاودا پێویستیتان به ستۆپكردن هه‌یه، هه‌ر جارێك پاش ستۆپكردن، ئۆتۆمبێل بۆ وه‌رگرتنی خێرایی، پێویستی به به‌كارهێنانی به‌نزینی زیاتر هه‌یه. هه‌ربۆیه دووباره وه‌رگرتنی خێرایی، به‌نزینی زیاتری ده‌وێت.
هه‌وای تایه‌كانی بپارێزن
كه‌مبوونی هه‌وای تایه‌كان ته‌نیا به‌مانای ئه‌وه نییه كه ئۆتۆمبێل له‌كاتی رۆیشتن به‌نزینی زیاتر به‌كار ده‌هێنێت، به‌ڵكو ئه‌منییه‌تی لێخۆرینیش له مه‌ترسی دایه.
كاتێ كه هه‌وای تایه‌كان نزمه، زیاتر پان ده‌بنه‌وه و قورساییه‌كی زیاتر بۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌تان دروست ده‌كه‌ن. هه‌ر بۆیه كاتی لێخۆرین، پێویستی به هێزی زیاتر هه‌یه بۆ سوراندنی تایه‌كان و به ناچاری به‌نزینێكی زیاتر به‌كار ده‌هێنێت.
نه‌رمتربوونی تایه‌كانی هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی گه‌رمتر بوونی، كه ئه‌وه‌ش بۆ خۆی به‌نزینی زیاتری ده‌وێت، كه هه‌رچه‌نده بڕه‌كه‌شی كه‌م بێت، باشتر وایه خۆتان له هه‌ر جۆره به‌كارهێنانی زیادی به‌نزین بپارێزن. هه‌روه‌ها گه‌رمتربوونی تایه‌كان ده‌بێته هۆی زوو له‌ناوچوونیان.
كۆنترۆڵكردنی هه‌وای ناو ئۆتۆمبێل
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان، فێنك كه‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی له جۆری سندووقدار له رۆژانی گه‌رمادا زیاتر له دوو لیتر به‌نزینی زیاده به‌كار ده‌هێنن.
كردنه‌وه‌ی جام له خێرایی زۆردا، ئیرۆدینامیكی زیاتر راده‌كێشێت و ده‌بێته هۆی زیاتر به‌كارهێنانی به‌نزین.
بۆ سوودوه‌رگرتن له باشییه‌كانی هه‌ردوو بوار و خۆ پاراستنی له بواره خراپه‌كانی، پێویسته له كاتی لێخۆرینی له‌سه‌ره خۆ و له ناوشار، جامه‌كانی ئۆتۆمبێل بكرێنه و سوود له هه‌وای ئازاد وه‌ربگرین، به‌ڵام له ئۆتۆبانه‌كان، باشتر وایه فێنك كه‌ره‌وه به‌كار بهێنین.
لێخۆرینی یه‌كراست
له هه‌ر راوه‌ستانێكدا، ئۆتۆمبێله‌كه‌تان پێویستی به به‌نزینی زیاتر هه‌یه بۆ دووباره رۆیشتن، به‌تایبه‌تی كاتی كه سار ده‌بێته‌وه. هه‌ربۆیه تا پێتان ده‌كرێت یه‌كڕاست بڕۆن و رامه‌وه‌ستن. له لایه‌كه‌وه به‌نزینی كه‌متر به‌كار دێنن و له لایه‌كی تره‌وه كاتێكی زیاتر بۆتان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
روونی گونجاو به‌كار بێنن
له‌م رۆژانه ئۆتۆمبێله‌كان روونی تایبه‌ت به‌خۆیان به‌كار دێنن كه زۆر گونجاوه بۆ بزوێنه‌ره‌كانیان، كه روونی سووك و قورس و زۆر سووك له یه‌كتر جیا كراونه‌ته‌وه و هه‌ر بزوێنه‌رێك روونی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه. به‌رهه‌مهێنه‌رانی ئۆتۆمبێل له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌كانه‌وه ناچار كراون، روونی تایبه‌ت بۆ بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێله‌كان دیاری بكه‌ین كه به ئابووریتره، هه‌ربۆیه ئه‌و روونه به‌كار بێنن كه له لایه‌ن ئۆتۆمبیڵسازانه‌وه دیاری كراوه.
هه‌ندێجار دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و روونه له ناوچه دووره ده‌سته‌كان سه‌خته، هه‌ربۆیه به‌رهه‌مهێنه‌رانی ئۆتۆمبێل، روونی ئه‌لته‌رناتیقیان ده‌ستنیشان كردووه، یان به جیا روونیان بۆ وه‌رزه‌كانی هاوین و زستان دیاری كردووه.