دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی نوێی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ چوونه ناوه‌وه‌ی بۆ كۆشكی سپی و ده‌ستبه‌كاربوونی یه‌كه‌م فه‌رمانی خۆی ده‌ركرد، ئه‌ویش هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یاسای دڵنیایی ته‌ندروستی كه به‌ناوی ئۆبامای سه‌رۆكی پێشووه‌وه ناونرابوو، كه له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا تره‌مپ بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرد.
راینس پریبۆس ئه‌مینداری كۆشكی سپی رایگه‌یاند: ده‌ركردنی فه‌رمانێكی له‌و شێوه‌یه په‌یوه‌ندی به كه‌مكردنه‌وه‌ی قورسایی داراییه‌وه هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌مریكا.
تره‌مپ سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا، له‌هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا چه‌ندین جار جه‌ختی ده‌كرده‌وه، پێویسته ئه‌و یاساییه هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه كه ئۆبامای سه‌رۆكی پێشوو ده‌ریكردبوو كه بووه‌ته بارێكی قورس به‌سه‌ر هاووڵاتیان و هیچ شودێكیشی نیه.
یاسای دڵنیایی ته‌ندروستی كه ناسراوه به (Obamacare) له‌ساڵی 2010 په‌سه‌ندكرا، ئه‌م یاسایه له‌به‌رژه‌وه‌ندی كۆمپانیاكانی دڵنیایی ته‌ندروستیدایه، رێگریده‌كات كۆمپانیاكان پاره‌ی نه‌خۆشێك بده‌ن كه پێش به‌شداربوونی له‌و دڵنیایی ته‌ندروستییه، نه‌خۆشییه‌كی كۆنی له‌گه‌ڵدا بووبێت، یاخود نه‌خۆشێك كه كولفه‌یه‌كی زۆری تێ بچێت و چه‌ند مه‌رجێكی تر كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان نین.