جێگری پارێزگاری هەولێر رایگەیاندووە، لەئێستاوە دەستیان كردووە بۆ خۆئامادەكردن بۆ پێشوازی كردن لەساڵی نوێ و بۆ ئەو مەبەستەش بڕی 120 ملیۆن دیناریان تەرخان كردووە.
(تاهیر عەبدولڵا) جێگری پارێزگاری هەولێر بۆ رۆژنامەی هەولێر رایگەیاندووە، ئەوان ساڵانە وەك نەریتێك بۆ پێشوازی كردن لەساڵی نوێی میلادی ئامادەسازی دەكەن و ئەمساڵیش بۆ ئەو مەبەستە دەستیان بەكاركردووەو بڕی 120 ملیۆن دیناریشیان تەرخان كردووە بۆ رازادنەوەی شارو یارییە ئاگرینەكان لەشەوانی سەری ساڵدا.