هه‌م له‌جیهانى مێژونوسان‌و هه‌م له‌جیهانى بیریارانى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، “هه‌ره‌سهێنانى زلهێزه‌كان” هه‌میشه یه‌كێك بوه له‌سه‌رنجڕاكێشترین تیۆر‌و بیرۆكه‌كان، جان جاك رۆسۆ ده‌یوت “كه سپارتا‌و رۆما هه‌ره‌سبهێنن، ئیتر كام ئیمپراتۆریه‌ت ده‌توانێت خه‌ون به‌جاویدانیى بونه‌وه ببینێت؟”.
له‌دواى جه‌نگى دووه‌مى جیهانییه‌وه تا ئه‌مڕۆ ئه‌مه‌ریكا یه‌كێك له‌و هێزانه‌ى كه ئاڕاسته‌ى سیاسى‌و ئابورى‌و سه‌ربازیى‌و ته‌نانه‌ت فكریى جیهان ده‌كات، به‌ڵام به‌درێژایى ئه‌م حه‌فتا ساڵه چه‌ندین جار ئه‌و تیۆرانه بازاڕیان گه‌رم بوه كه باسیان له‌كه‌وتنى ئه‌مه‌ریكا كردووه.
له‌هه‌ڵكشانى هێزه تازه ده‌ركه‌وتوه‌كانى وه‌ك چین‌و هیند له‌سه‌ر شانۆى ئابورى جیهان، تیۆریى داڕوخانى ئه‌مه‌ریكا جارێكی‌تر كه‌وته‌وه سه‌ر زاران له‌ناوه‌نده رۆشنبیریى‌و زانكۆكانى هه‌ردو به‌رى زه‌ریاى ئه‌تڵه‌سییدا. له‌ئه‌روپا كه‌م نین ژماره‌ى ئه‌و بیریارانه‌ى كه به‌پشتبه‌ستن به‌به‌هێزبونى هێزه ئاسیاییه‌كان، باس له‌گه‌یشتنى سه‌رده‌مى پۆست ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن.
له 100 ساڵى رابردودا، ئیمپراتۆریه‌ته گه‌وره‌كانى وه‌ك عوسمانى، نه‌مسا‌و هه‌نگاریا، یه‌كێتى سۆڤیه‌ت، كه رۆژگارێك ناوبانگ‌و ده‌سه‌ڵاتیان گه‌ردونى بوو، تێكشكان‌و نه‌مان. هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌ته ئیمپریالیزمه‌كانى وه‌ك فه‌ره‌نسا‌و به‌ریتانیاش، تۆماریان پێچرایه‌وه‌و ده‌یان وڵاتیش له‌سایه‌ى كه‌وتنى ئه‌واندا سه‌ریانهه‌ڵدا.
به‌رده‌وام ئه‌م پرسیاره ده‌كرێت: ئایا ئه‌مه‌ریكاش هه‌مان چاره‌نوسى ئه‌وانى ده‌بێت؟
ئه‌مه‌ریكا كه له‌ساڵانى دواى جه‌نگى دوهه‌مى جیهانییه‌وه بوه به‌به‌هێزترین هێزى ئابوریى، دیبلۆماسیى‌و سه‌ربازیى جیهان‌و له‌پاش مه‌رگى یه‌كێتى سۆڤیه‌تیشه‌وه بوه به‌تاك جه‌مسه‌رو تاكه زلهێزى جیهان، چه‌ند ساڵێكه به‌هۆى هه‌لومه‌رجى دژواری ناوخۆ‌و ركه‌به‌ریى ده‌ره‌كییه‌وه به‌ره‌و گێژاو ده‌ڕوات، بۆیه باس له‌كه‌وتن‌و هه‌ره‌سهێنانى ئیمپراتۆریه‌تى ئه‌مه‌ریكا ده‌كرێت.
ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه كه باس له‌داڕوخانى ئه‌مه‌ریكا ده‌كرێت، ساڵى 1980 كاتێك ژاپۆن له‌وپه‌ڕى هه‌ڵكشاندا بو له‌بوارى ئابورییدا، ئه‌م تیۆره پشتیوانیه‌كى زۆرى لێده‌كرا، “پۆل كه‌نه‌دى” كتێبێكى به‌ناوى “سه‌رهه‌ڵدان‌و داڕمانى هێزه گه‌وره‌كان” بڵاوكرده‌وه‌و له‌ساڵى 1987دا به‌شێوه‌یه‌كى فراوان له‌ئه‌وروپا‌و ئه‌مه‌ریكا بڵاوبوه‌وه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئاوابونى “خۆرى دره‌وشاوه”ى ژاپۆن، هه‌ره‌سهێنانى ئۆردوگاى كۆمۆنیزم‌و هه‌ڵسانه‌وه‌ى دوباره‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر باڵى ته‌كنه‌لۆژیاى نوێ‌و گه‌شه‌ى خێراى بۆ ماوه‌ى چه‌ند ساڵێك، هه‌وادارانى تیۆرى “داڕمانى ئه‌مه‌ریكا” پاشه‌كشه‌یان كرد.
ئه‌مڕۆش به‌هۆى تێوه‌گلانى ئه‌مه‌ریكا له‌قه‌یرانه‌كانى وه‌ك عێراق‌و ئه‌فغانستان، په‌یامه‌كانى قه‌یرانى 2008و 2009و كورتهێنانى بودجه‌و پاشه‌كشه‌ى بازرگانى ده‌ره‌كى‌و كێشمه‌كێشه كۆمه‌لایه‌تییه‌كانى ناوخۆى ئه‌مه‌ریكاو سه‌رهه‌ڵدانى هێزه نوێكانى وه‌ك چین‌و هینده‌وه كه بوون به‌گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌كارى جیهان، دیسان زه‌مینه‌ى ئه‌م جۆره تیۆرانه ره‌خساون.
له‌چه‌ند ساڵى رابردودا، به‌هۆى گه‌شه‌ى 10%ى چین به‌راورد به‌گه‌شه‌ى 1%ى ئه‌مه‌ریكا، پێشیسنى ده‌كرا 20 ساڵى دیكه له‌رووى كۆى به‌رهه‌مى خۆماڵییه‌وه چین پێش ئه‌مه‌ریكا بكه‌وێت‌و ببێته گرنگترین هێزى ئابورى جیهان. به‌ڵام سه‌ڕه‌راى ده‌ركه‌وتنى ئه‌م نیشانانه‌ش، هێشتا ئه‌م پێشبینیانه به‌دینه‌هات؟
بێگومان وه‌ك رۆسۆ ده‌ڵێت “هیچ هێزێك جاویدانى نییه”، به‌ڵام وه‌ك هنرى كه‌یسنجه‌ر ده‌ڵێت “ئه‌مه‌ریكا باڵاده‌ستى له‌سه‌ده‌ى بیست‌و یه‌كه‌مدا مسۆگه‌ر كردوه له‌ڕوى ته‌كنه‌لۆژیا‌و ئابورى‌و سه‌ربازى‌و سیاسییه‌وه”. چاره‌نوسى هه‌موو ئه‌و تیۆرانه‌ى كه پێشبینى هه‌ره‌سى ئه‌مه‌ریكایان ده‌كرد، هه‌مان چاره‌نوسى تیۆرى پشتیوانانى سۆڤیه‌تیان هه‌بوو كه به‌فه‌رمانڕه‌واى ره‌هاى حیهان پێشبینى ده‌كرا، یاخود چاره‌نوسى ئه‌و تیۆرانه‌ى كه له‌و باوه‌ڕه‌دا بون هیچ هێزێك تواناى خۆڕ‌اگرى له‌به‌رده‌م پێشڕه‌وى بێ ركه‌به‌ریى ژاپۆندا نییه.
كه‌یسنجه‌ر ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌مه‌ریكا خاڵى لاوازى زۆره، له‌ڕوى سیاسى‌و ئابورى‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه جێى ره‌خنه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌لأ ئه‌وه‌شدا له‌كرۆكدا كۆمه‌ڵگه‌ى ئه‌مه‌ریكى خاوه‌نى دامه‌زراوه‌ى سیاسى‌و ئابورى تۆكمه‌و به‌هێزه، كه تا ئێستا ئه‌مه‌ریكاى به‌سه‌ر دوژمنه زۆره‌كانیدا سه‌رخستوه. یه‌كێك له‌نهێنییه‌كانى ئه‌م سه‌كه‌وتنه روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى بێباكانه‌و ئاشكراى ئه‌مه‌ریكایه له‌گه‌لأ قه‌یران‌و لاوازیى‌و دزێوییه ده‌رونییه‌كانى خۆیدا‌و هه‌وڵى گه‌شبینانه‌یه‌تى بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ریاندا.
خاڵێكى به‌هێزى ئه‌مه‌ریكا له‌و ئازادییه تۆكمه‌دایه كه ئه‌م وڵاته‌ى له‌سه‌ر بنیاتنراوه، كه ته‌نانه‌ت زۆرجار تیۆرى داڕوخانى ئه‌مه‌ریكا له‌خودى ئه‌مه‌ریكا خۆیه‌وه ده‌خرێته‌ڕو. بێباكى له‌خستنه‌ڕوى كه‌موكورتى‌و ناهه‌موارییه‌كان به‌وپه‌ڕى ئازادییه‌وه، كه دوژمنانى ئه‌مه‌ریكا وه‌ك خاڵى لاواز باسى ده‌كه‌ن، یه‌كێكه له‌گرنگترین ئامڕازه‌كانى به‌هێزیى ئه‌مه‌ریكا. چاوبڕینه دزێوییه‌كانى ناوخۆ‌و شه‌ن‌و كه‌وكردنیان، له‌جوانییه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى ئه‌مه‌ریكایه. ئه‌مه‌ریكا پشتئه‌ستوره به‌دیموكراسى‌و به‌بازاڕى ئازاد‌و به‌دامه‌زراوه‌ى تۆكمه‌و به‌هێز.
وڵاتانى ئاسیا سه‌ڕه‌راى ئه‌وه‌ى زۆربه‌یان سوودیان له‌ته‌كنه‌لۆژیاى ئه‌مه‌ریكاو ته‌كنیكى به‌رهه‌مهێنانى ئه‌مه‌ریكا وه‌رگرتوه، به‌ڵام تا ئێستاش زۆر له‌وه كۆنزه‌رڤاتیڤترن كه ئازادییه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانى ئه‌مه‌ریكاو ره‌خنه له‌خۆگرتن قبولأ بكه‌ن. به‌بێ ئه‌م به‌هایانه، ئیتر چین چۆن ده‌توانێت وه‌ك گرنگترین هێزى ئابورى جیهان ببێته جێنشینى ئه‌مه‌ریكا؟ پاش ئه‌وه‌ى رێژه‌ى گه‌شه‌ى ساڵانه‌ى ماوه‌ى 30 سالأ 10% بوو، بووه گه‌وره‌ترین كارگه‌ى جیهان، ئێستا له‌پاشه‌كشه‌دایه.
هه‌رچه‌نده له‌م ساڵانه‌ى دواییدا، چین سه‌رتاسه‌رى جیهانى پڕ كردبوو له‌كاڵاكانى‌و موجیزه‌یه‌كى گه‌وره‌ى ئابورى به‌دیبهێنابوو. به‌ڵام شۆڕشى ئابورى چین‌و تێكه‌ڵبونى به‌بازاڕى جیهانی (وه‌ك زۆرێك له‌ئایورییه تازه سه‌رهه‌ڵداوه‌كانى جیهان) به‌بێ هاوكارى سه‌رمایه‌و ته‌كنه‌لۆژیاى ئه‌مه‌ریكى ئه‌سته‌م بوو.
چین وڵاتى ملیارێك‌و 300 ملیۆن كه‌سیى، كۆى به‌رهه‌مى خۆماڵى 5 هه‌زار ملیار دۆلاره، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكاى 300 ملیۆن كه‌سیى، كۆى به‌رهه‌مى خۆماڵى 14 هه‌زار ملیار دۆلاره، واته 9 هه‌زار ملیار جیاوازیى نێوانیانه.
كێشه‌ى گه‌وره‌ى چین، ناكۆكییه‌كى گه‌وره‌یه له‌نێوان هه‌لومه‌رجى ئابورى ئه‌م وڵاته‌و سیسته‌مى سیاسیه‌كه‌ى، كه تاكحیزبى كۆمۆنیستییه‌و ره‌نگه سه‌ره‌نجام هه‌مان چاره‌نوسى سۆڤیه‌تى هه‌بێت.
هه‌ربۆیه له‌برى داڕمانى ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مڕۆ ئێمه ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى فه‌رهه‌نگ‌و كلتور‌و شێوه ژیانى ئه‌مه‌ریكیی له‌سه‌رتاسه‌رى جیهاندا به‌چاوى خۆمان ده‌بینین، كه دره‌وشانه‌وه‌ى “شه‌نگه‌هاى” به‌ماناى به‌ئه‌مه‌ریكى كردنى چین ناوده‌برێت.
ئا: ڕێ – گۆڤاری بازرگانی‌و پیشەسازی