شارەوانی سلێمانی دەستیکردووە بە جیاکردنەوەی زەوییە نموونەیی و روکنەکانی بۆئەوەی بیفرۆشن و بە پارەکەی ئەو پرۆژانە تەواو بکات کە وەستێنراون.
یوسف یاسین سەرۆکی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند” ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە بڕیارێک هەموو شارەوانییەکانی ئاگادارکردووەتەوە، بە فرۆشتنی زەوییە بازرگانییەکان، بەڵام بە مەرجێک پارەی ئەو زەویانە بۆ خزمەتگوزاری و پرۆژەکانی هەمان شار خەرجبکرێن”.
ئاماژەی بەوەشدا” لە ساڵی 2016 شارەوانی سلێمانی یەک پارچە زەوی بە بڕی دوو ملیار دینار فرۆشتووە و پێنج زەوی دیکەشی داناوە بۆ فرۆشتن”.