ئامارە فەرمیەكان باس لە هەناردەكردنی دوو ملیار دۆلاری چەرەزاتی ئێرانی دەكەن بۆ ووڵاتانی جیهان، بەشێكی زۆریان ووڵاتانی ئەوروپان.
(موجتەبا خەسرەو تاج) جێگری وەزیری پیشە كانگاو بازرگانی لەمەراسیمی دەسپێكی چوارەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی چەرەزات، میوە وشكەكان و پیشە بەسراوەكان وتی: ئێستا ساڵانە زیاتر لە دوو ملیار دۆلار چەرەزات لە ئێرانەوە هەناردەی ووڵاتانی دەرەوە لەوانە ئەڵمانیا، ئەمریكا، فەڕەنسا، بەریتانیا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، سوید، نەرویج، پورتوگال و وڵاتانی كەنداوی عەرەبی لەوانە قەتەر، ئیمارات، عەرەبستانی سعودییە، كوەیت، ووڵاتە ئاسیاییەكانی چین، كۆریای باشوور، ژاپۆن، ئوسترالیاو ڕووسیا دەكرێت.
هەروەها شەجەری، بەرپرسی گشتی گەشەی وەزارەتی كشتوكاڵیش وتی: ساڵانە لە وڵاتدا (200) هەزار تۆن فستق عەبید، (160) هەزار تۆن مێووژ، (150) هەزار تۆن كاكڵی گوێز، (1.2) ملیۆن تۆن خورما، (35) هەزار تۆن هەنجیر، (50) هەزار تۆن بادەمی درەختی، (330) هەزار تۆن پاقلە، (90) هەزار تۆن نیسك، (300) هەزار تۆن نۆك و (70) تۆن زەعفەران بەرهەم دێت.
ناوبراو وتی: چوارەمین پێشانگای نێودەوڵەتی چەرەزات، میوە وشكەكان و پیشە بەسراوەكانی بە ئامانجی پەرەو بردنە سەرەوەی بەرهەمهێنانی چەرەزات، دۆزینەوەی بازاڕی نوێ بۆ هەناردەكردن، بردنە سەرەوەی هەناردەكردن، ناسینی نوێترین پیشەو دەزگای گۆڕانەوەو بەرهەمهێنان، بەستە بەندی چەرەزات، دروستكردنی كار ڕێك خراوە.