خانووی سەردەمی منداڵی دۆناڵد ترامپ دەفرۆشرێت


لەشاری نیویۆرك خانووەكەی سەردەمی منداڵی سەرۆكی تازەی ئەمریكا لەمەزادێكی ئاشكرادا دەفرۆشرێت.

خانووەكەی سەردەمی منداڵی (دۆناڵد ترامپ) ی سەرۆكی نوێی ئەمریكا دەكەوێتە ناوچەیەكی دارستانی شاری نیویۆرك، ئێستاش لەمەزادێكدا دەفرۆشرێت.

خانووەكە لە پێنج ژوور پێكهاتووەو (دۆناڵد ترامپ) تاكو تەمەنی چوار ساڵی لەو خانووەدا ژیانی بەسەر بردووە.

لەلایەن خۆیەوە (میشا هاگانی) بەرپرسی خانەی مەزادی (پاراماونت ریالیتی یو ئێس ئای) بۆ رۆیتەرز رایگەیاندووە، تاكو ئێستا هیچ كەسێك پەیوەندی پێوە نەكردوون تاكو ئەو خانووە بكڕێت، بەڵام پێشبینی دەكرێت دوای رۆژی هەینی كە ترامپ دەچێتە كۆشكی سپی هەڵوێستی خۆی لەهەمبەر ئەو خانووە كۆنەی سەردەمی منداڵی ئاشكرا بكات.

ئەمەو ئەو خانووە لەلایەن (فرێد ترامپ) ی باوكی (دۆناڵد ترامپ) لەساڵی (1940) دروستكراوە، ئێستاش هەر پێشبینی دەكرێت ترامپ ئەو خانووە بكڕێتەوە.