وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێم 11 بڕیاری نوێی دەركرد


وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێم 11 بڕیاری نوێی سەبارەت بەخەرجی دەزگاکانی حکومەتی ھەرێم بۆ ساڵی 2017 دەركرد تا ئه‌وكاته‌ی كه‌ بودجه‌ی 2017ی هه‌رێم په‌سه‌ند ده‌كرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێم گشتاندنی ژمارە (4)ی ساڵی 2017ی بڵاوکردەوەو تیایدا (11) بڕیاری سەبارەت بەخەرجی دەزگاکانی حکومەتی ھەرێم دەرکردووە تا ئەوکاتەی بودجەی ھەرێم بۆ ساڵی 2017 پەسەند دەکرێت.

بەپێی رێنماییەکە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر خەرجکردنی پێشینەی بەردەوامی مانگانەی دامودەزگاکانی حکومەتی ھەرێم بەڕێژەی (25%) لەپێشینەی بەردەوامی مانگانەیان، جگە لەچەند وەزارەت و فەرمانگەیەکی دیکە کە رێژەکانیانی بەژمارە و بڕی جیاجیا دیاریکردوە.
1- خەرجکردنی رێژەی (35%) لەپێشینەی بەردەوام و سوتەمەنی تەنھا بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستییەکان و بەڕێوەبەرایەتی و نەخۆشخانەکانیان لەوەزارەتی تەندروستی.

2- خەرجکردنی رێژەی (25%)ی پێشینەی بەردەوام تەنھا بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەباو بەڕێوەبەرایەتییەکانی دابەشکردنی کارەبا لەوەزارەتی کارەبا.

3- خەرجکردنی رێژەی (25%)ی پێشینەی بەردەوام بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی چاککرنەوەو پاراستنی رێگەوبانەکان لەوەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن.

4- خەرجکردنی رێژەی (25%) ی پێشنینەی بەردەوام بۆ سەرۆکایەتی شارەوانییەکان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکان و سەرۆکایەتیەکانیان و بەڕێوەبەرایەتییەکانیان و بەڕێوەبەرایەتی ئاوی شارەکان و قەزاو ناحیەکان و دەوروبەریان لەوەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار.

5- خەرجکردنی رێژەی (50%)ی پێشینەی بەردەوام بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆکەخانەکانی ھەولێرو سلێمانی.

6- خەرجکردنی رێژەی (50%)ی پێشینەی سوتەمەنی بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیس و پۆلیسی ھاتووچۆ و بەڕێوەبەرایەتییەکانیان لەوەزارەتی ناوخۆ.

ھەر لەگشتاندنەکەی وەزارەتی داراییدا ھاتووە: “دەکرێت لەچوارچێوەی پێشینەی بەردەوامی مانگانە تا بڕی 300 ھەزار دینار بۆ مەبەستی دابینکردنی کەلوپەلی زۆرپێویست و گرنگ (ئەساس و ئامێر) خەرجبکرێت”.

لەبەشێکی دیکەی گشتاندنەکەدا”سەرجەم پاداشت و ھاوکارییەکان جگە لەبەخشینی بەردەستی وەزیرەکان راگیراوە”.

بەگوێرەی گشتاندنەکەی وەزارەتی دارایی پارێزگای دھۆک لەپارێزگاکانی دیکە جیاکراوەتەوەو خەرجی ئەو دامودەزاگایانەی ئاماژەی پێکراوە بەڕێژەی (75%) دانراوە، کە (50%)ی لەپارێزگاکانی دیکە زیاترە.

لەگشتاندنەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە نرخی دۆلار بەرامبەر بەدیناری عیراقی 100 دۆلار بە 120 ھەزار دینار دانراوە.