كۆمپانیا جینیسیس ئێستا وه‌ك یه‌كێك له به‌ناوبانگترین ماركه بازرگانیه‌كانی تایبه‌ت بۆ به‌رهه‌مهینانی ئۆتۆمبێلی گرانبه‌ها ده‌رده‌كه‌وێت، به‌تایبه‌ت كاتێك به فه‌رمی جیابونه‌وه‌ی خۆی له كۆمپانیای هیوندای رایگه‌یاند، له‌و كاته‌وه تامه‌زرۆیانی ئۆتۆمبێڵی گرانبه‌ها چاو‌ڕێی به‌رهه‌می نوێی جینیسیس بوون، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وی كۆمپانیاكه مۆدیلی نایابی به‌رهه‌مهێنا له ماوه‌یه‌كی كه‌م له ساڵانی رابردو، دوای ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌ی له مۆدیله‌كانی جینیسیس G80 و جینیسیس G90 كه ئه‌مه دوا به‌رهه‌می ناوازه‌كه‌یه‌تی.
به پێی زۆرێك له شاره‌زایانی بواری ئۆتۆمبێڵ، كۆمپانای ناوبراو ركابه‌رێكی به‌هێزی كۆمپانیا ئه‌ڵمانیه‌كانه وه‌كو (مارسیدس E-Class و بی ئێم دبڵیو و ئۆدی A6و مارسیدیس میباخ)، ئه‌و ركابه‌ریه‌شی زیاتر ده‌ركه‌وت به هۆی به‌رهه‌مهێنانی Hyundai Genesis 2017 G90، كه شێوه‌یه‌كی گه‌وره و ناوازه‌ی هه‌یه و توانای ركاربه‌ری ئۆتۆبێڵێ مارسیدس میباخ ده‌كات له گه‌وره‌یدا.
هێز و توانای بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێڵی Hyundai Genesis 2017 G90
بزوێنه‌ره‌كه‌ی به دڵی به‌هێزی ئه‌م ئۆتۆمبێڵه داده‌ندرێت، دوو جۆر بزوێنه‌ری هه‌یه، جۆری یه‌كه‌م بزوێنه‌ره‌كه‌ی شه‌ش پستۆنه و (V6) به (3.3) لیتر له‌گه‌ل بوونی شه‌حنی تیۆربۆی دوانی، هێزی بزوێنه‌ره‌كه‌ی (365) ئه‌سپ و (510) نیوتن/مه‌تره، خێرای له (سفر – 62) میل/كاتژمێرێك له (6.2) چركه.
بزوێنه‌ری جۆری دووه‌م كه له هه‌شت پستۆن (V8) و (5) لیتره، هێزی بزوێنه‌ری (420) ئه‌سپه، خێرای له (سفر – 62) میل/كاتژمێرێك له (5.7) چركه.
پێشبینی ده‌كرێت كه نرخه‌كه‌ی (70600) دۆلاری ئه‌مریكی بێت.
شێوه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێڵێ Hyundai Genesis 2017 G90 :
شێوه‌ی ده‌ره‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی سه‌رنجراكێش و گه‌وه‌ره دروست كراوه كه كریار بۆلای خۆی راده‌كێشێت، چه‌مبه‌ری پیشه‌وه‌ی به دیزاینێكی جوان و به‌هێزی هه‌یه له سه‌ر شێوه‌ی شه‌ش لا و لایته‌كانی له‌گه‌ڵ بوونی LED گه‌وره و درێژبونه‌ته‌وه بۆ ته‌نیشته‌كانی، له‌گه‌ڵ بوونی تۆڕی گه‌وره له ژێره‌وه‌ی بۆ ئاڵوگۆڕی هه‌وا ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ر بۆ فێنكردنه‌وه‌ی بزوێنه‌ر له كاتی كاركردن.
به‌شی دواوه‌شی به‌شیوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه دیزاین كراوه و لایت و به‌شه‌كانی تری له‌گه‌ڵ یه‌ك جوانیه‌كی زۆریان داوه به ئۆتۆمبێڵه‌كه.
شێوه‌ی ناوه‌وه‌ی ئۆتۆمبێڵی Hyundai Genesis 2017 G90:
ئه‌گه‌ر بچینه ناو ئۆتۆمبێڵی Hyundai Genesis 2017 G90 گۆرانكاری زۆر ده‌بینین له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێڵه‌كانی پێش خۆی، كه روبه‌رێكی فراوانی دابینكردووه بۆ سه‌رنشینانی دواوه، ئه‌مه‌ش واده‌گه‌یه‌نێت زۆر گونجاوه بۆ خاوه‌ن كۆمپانیا و كه‌سایه‌تیه بارزرگانیه‌كان.
سه‌رین بۆ كوشینه‌كانی داندراوه تاوه‌كو ئاسودی زیاتر بدات به سه‌رنشین، له‌گه‌ڵ بوونی شاشه بۆ چاودێریكردنی ده‌رو به‌ر و یاریكردن و له‌گه‌ڵ بوونی ته‌بریدی تایبه‌ت بۆ هه‌ر كوشینێك.
كوشینه‌كانیش له پیسته‌یه‌كی گرانبه‌ها روپۆشكراون، له‌گه‌ل درێژبوونه‌وه‌ی مێزێك له دواوه بۆ پێشه‌وه له نێوان گوشینه‌كان كه له داری گرانبه‌ها دروست كراوه.