كه‌ركووك .. به‌هۆی گرفتێكی ته‌كنیكی، هه‌نارده‌ی نه‌وت بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان وه‌ستا

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ كۆمپانیای نه‌وتی باكوور رایگه‌یاند، هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاوی عێراق له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی پارێزگای كه‌ركووك بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی وه‌ستا به‌هۆی گرفتی تێكچوونی بۆڕییه‌كانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت بۆ ئه‌و به‌نده‌ره‌، به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی سۆمه‌ریه‌ نیوز، به‌هۆی گرفتێكی ته‌كنیكی له‌ هێڵی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی خاوی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی پارێزگای كه‌ركووك بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا وه‌ستا و به‌م نزیكانه‌ ده‌ست به‌ هه‌نارده‌ ده‌كرێته‌وه‌، وه‌ك سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی پێكردووه‌، گرفته‌ ته‌كنیكییه‌كه‌ له‌ بۆڕی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت بووه‌ له‌ ناوچه‌ی عه‌ین جه‌حش له‌سنووری ئیداره‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا بووه‌ و دوای چاككردنه‌وه‌ی گرفته‌كه‌، هه‌نارده‌ ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌، جێگه‌ی باسه‌ تێكڕای رێژه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاوی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی پارێزگای كه‌ركووك بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا، رۆژانه‌ له‌ نێوان سێسه‌د و په‌نجا بۆ چوارسه‌د هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌.